← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

تاسەم لێت نەشکا

نەجمەدین غوڵامی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تاسەم لێت نەشکا جوانێ گیان گیانی شیرینم
وا من ڕۆیشتم ئازیز گیان سا کەی بتبینم

ئەستێرەی نووری جوانێ گیان ئاسمانی ڕەشی
ئەستێرەی نووری ئازیز گیان ئاسمانی ڕەشی
ئاسۆی ڕووناکی و ئازیز گیان بە دیمەن گەشی

دڵ کەیلی شەوقی هەی یاران ئاسۆی گەشی دوور
بە بێ کۆکردن هەی یاران لە کۆسپ و سنوور

تا ڕۆژی ژینی ئازیز گیان سەربەست و ئازاد
سەربەست بتبینم ئازیز گیان سەرمەست و دڵشاد
Tasem lêt neşka cwanê gyan gyanî şîrînim
Wa min royştim azîz gyan sa key bitbînim

Estêrey nûrî cwanê gyan asmanî reşî
Estêrey nûrî azîz gyan asmanî reşî
Asoy rûnakî û azîz gyan be dîmen geşî

Dil keylî şewqî hey yaran asoy geşî dûr
Be bê kokirdin hey yaran le kosp û sinûr

Ta rojî jînî azîz gyan serbest û azad
Serbest bitbînim azîz gyan sermest û dilşad