← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

سنە

شەهین تاڵەبانی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

شارەکەم سنە شاری شیرینم
جێگای لە دایکبوون هەستی ئەوینم
کەی چاوم ڕۆشن بێ بە دیدارت
گیان بێ بە قوربان دیمەنی شارت
هەر سووچێکی تۆ بۆ من شارێکە
زیندووکەرەوەی ئازیز یادگارێکە
حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە
ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە
بچم دانیشم لە پای تاقەدار
چاوگەلم پڕ کەم لە تەماشای شار
چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار

هەرچەنێ خەفەت من لە دڵما بێ
ناو سنە بێرن لە بیرم ئەچێ
ئەمخاتەوە بیر ژینی جارانم
هات و چۆی گەرمی دۆس و یارانم
باخ و باخات و ئازیز بەرزایی و دەشتی
شوێنی سەیرانگای گیانە هەر وەک بەهەشتی
حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە
ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە
بچم دانیشم لە پای تاقەدار
چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار

سێوەر دارەکان زەفەریە و مەسناو
بیرکردنەوەیان دڵ ئەکاتە ئاو
هەر ئەوە تەنیا ئاواتی منە
تەنیا جارێتر بچمەوە سنە
شەرت بێ خاکەکەی گیانا بنمە سەر چاوم
لێی دوور نەکەوم ئازیز هەتا ماوم
حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە
ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە
بچم دانیشم لە پای تاقەدار
چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار
Şarekem Sine şarî şîrînim
Cêgay le daykbûn hestî ewînim
Key çawim roşin bê be dîdarit
Giyan bê be qurban dîmenî şarit
Her sûçêkî to bo min şarêke
Zîndûkerewey azîz yadigarêke
Hez ekem biçmew bo şarî Sine
Ew şare qîbley awatî mine
Bçim danîşim le pay Taqedar
Çawgelim pir kem le temaşay şar
Çawgelim pir kem giyana le temaşay şar

Herçenê xefet min le dilma bê
Naw Sine bêrin le bîrim eçê
Emxatewe bîr jînî caranim
Hat û çoy germî dos û yaranim
Bax û baxat û azîz berzayî û deştî
Şwênî seyrangay giyane her wek beheştî
Hez ekem biçmew bo şarî Sine
ew şare qîbley awatî mine
Bçim danîşim le pay taqedar
çawgelim pir kem giyana le temaşay şar

Sêwer darekan Zeferye û Mesnaw
Bîrkirdineweyan dil ekate aw
Her ewe tenya awatî mine
Tenya carêtir biçmewe Sine
Şert bê xakekey giyana binme ser çawim
Lêy dûr nekewim azîz heta mawim
Hez ekem biçmew bo şarî Sine
Ew şare qîbley awatî mine
Biçim danîşim le pay taqedar
Çawgelim pir kem giyana le temaşay şar