← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
پەپوولەی ئازادی
ئیسمائیل سابوور٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بۆ مەزرای ئاواتی من تۆی نەوگوڵی عیشق و وەفاداری بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم ئەتۆی ئاواتی دڵداری وەرە دیسان با لە نێو عیشق و نازی تۆ ڕووبکەینە ڕووناکی ڕووبکەینە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو لە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرەباران بوو مەلی ڕۆح لە عیشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوەن بوو وەرە دیسان با لە نێو عیشق و نازی تۆ ڕووبکەینە ڕووناکی ڕووبکەینە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
Bo mezray awatî min toy newgulî îşq û wefadarî Bo gulşenî pir gulî jînim etoy awatî dildarî Were dîsan ba le nêw îşq û nazî to rûbikeyne rûnakî Rûbikeyne qîbley wefa sermestî û sefa herdû be dilpakî Pepûley azadî naw baxçey dildarî û îşq û sefa bûyn Bexwa zor heyfe gulim ême be carê le yek ciya bûyn Le behrî bêpeyî jiyan îşqî to le dil keştî awatim bû Xoşewîstî û mîhrî to germî jînî min rêgay necatim bû Le bîrit çû ew şewe asmanî jîn estêrebaran bû Melî roh le îşqî to ey nazenîn mest û xezelxwen bû Were dîsan ba le nêw îşq û nazî to rûbikeyne rûnakî Rûbikeyne qîbley wefa sermestî û sefa herdû be dilpakî Pepûley azadî naw baxçey dildarî û îşq û sefa bûyn Bexwa zor heyfe gulim ême be carê le yek ciya bûyn Le behrî bêpeyî jiyan îşqî to le dil keştî awatim bû Xoşewîstî û mîhrî to germî jînî min rêgay necatim bû