← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
کیژی لادێ
شادی غوڵامی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکەی ڕەش سەر شانەکەت هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورەنجی شاڵەکەت ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانا ئەژیم ژین؟ چ ژینێ؟ چاوەکانم گیرووەی ئاخر شەڕیم کیژی لادێ سەختە دووریت، وا بە ڕەنجی ڕۆژگار ناخۆشە دووری وڵات و ناحەزە ژینم لە شار کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو هێندە تینوی ئاوی کانی و هام بە تاسەی کانی ئاو دڵتەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دیدە شەرمینەکەت بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەت کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکەی ڕەش سەر شانەکەت هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورەنجی شاڵەکەت هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت
Kîjî ladê ham be tasey pelkey reş ser şaneket Ham be tasey dem beyanî boy tenûrî naneket Ham be tasey bonî mêxek toy turencî şaleket Rengî suxme û sînepoş û bazine û xirxaleket Serdemêke dûr le balat wa le şarana ejîm Jîn? Çi jînê? Çawekanim gîruwey axir şerîm Kîjî ladê sexte dûrît, wa be rencî rojgar Naxoşe dûrî wlat û naheze jînim le şar Kîjî ladê wexte cergim pir be dil bê be kewaw Hênde tînuy awî kanî û ham be tasey kanî aw Diltengim bo lêwî al û dû dîde şermîneket Bo dem êwaranî hewş û sozî mer doşîneket Kîjî ladê ham be tasey pelkey reş ser şaneket Ham be tasey bonî mêxek toy turencî şaleket Ham be tasey dem beyanî boy tenûrî naneket Rengî suxme û sînepoş û bazine û xirxaleket