← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ژن
شادی غوڵامی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەگەر پرسی ناونیشانم کیژەکوردێکی پڕ سۆزم لێوانلێوم لە ئازارا بەڵام هیوای گەل و هۆزم خەزانی پاییز ڕووم تێ کا لە باخی ژین گوڵی ڕۆزم چلەی زستانە هەر ڕۆژم بڵێسەی ئاوری نەورۆزم لێرە ژنبوون گەلێک سەختە ئەبێ گیان بەی بۆ ساتێ ژین لە کوێ فیردەوس لە ژێر پێمە کە سەربەست نیم لە عەقڵ و دین منم *؟ کە پەروەردەم بە دەنگی ساز و گۆرانی کچی کوردم جل و بەرگم شەدە و سەروێن و سۆرانی منم دایکی دیاکۆکان من مەستوورەکەی سانی هەزاران ساڵە من مێژووم پەیامم مافی یەکسانی
Eger pirsî nawnîşanim kîjekurdêkî pir sozim Lêwanlêwim le azara belam hîway gel û hozim Xezanî payîz rûm tê ka le baxî jîn gulî rozim Çiley zistane her rojim bilêsey awrî newrozim Lêre jinbûn gelêk sexte ebê gyan bey bo satê jîn Le kwê fîrdews le jêr pême ke serbest nîm le ’eqil û dîn Minim *? ke perwerdem be dengî saz û goranî Kiçî kurdim cil û bergim şede û serwên û soranî Minim daykî dyakokan min mestûrekey sanî Hezaran sale min mêjûm peyamim mafî yeksanî