← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئێستا کچێک نیشتمانمە - بەشی چوارەم
شێرکۆ بێکەس٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
[ئەمڕۆ نیشتیمان لەسەر جادەی سەهۆڵەکە خۆی کردبوو بە فریشتە و دەمامکی یەکێک لە پاکیزەکانی بەستبوو لە پڕێکدا ژنێکی ڕەقەڵەی ڕەشتاڵەی ناو ئەنفال هات و بە دوو پەنجە دەمامکی خستە خوارێ و ئەوسا ئیتر لە هەردوو چاوی و هەردوو کونەلووتی و دەمیەوە تۆپەڵ تۆپەڵ، کرم و قالۆنچە و سیسرک و ملە و هەزارپێکان هاتنە دەرێ! بەیانیت باش من ناوم 'قەڵەم'ە لە ناو پەنجەکانی 'با'یەکی گەنجدام خاوەنەکەم هەمیشە هەتاوم پێ ئەنووسێتەوە ئەو سڵ لە هیچ تارماییە و لاستیکێکی خەتکوژانەوەی مقەستەکان ناکاتەوە من هەندێ جار کە ئەو پێم ئەنووسێت دڵم ئەکەوێتە خورپەخورپ نایشیشارمەوە ئەترسم! چونکە ئەو یان دەمامکی شاخێکی گەورە هەڵئەداتەوه یان چنگ ئەنێتە چنگی ڕەشەبایەکی دڕ ئەم خۆی 'با'یەکە بە جەستە لاواز و خەڵکی کۆڵانێکی لاتە و نە هۆزی خەنجەری لەگەڵدایە و نە عەشیرەتی پەیکوڵ و نە حزبی قوڕقوشم تاق و تەنیا وەک پەلکەگیا وایە یاخود وەکوو پەڕەسێلکەی شیعر یان کەروێشکێکی ناو چیرۆک دێت و دەچێ 'با'یەکە هەگبەیەکی بچووکی هەوری داوە بە شانە سپییەکانیا و خێرایەتی و کەوتۆتە ڕێ 'با'یەکە و یەک ماڵی نییە و هەرچی ئازارە ماڵێتی ناو بە ناوێ لە ناو ستوونی بێزاریی ڕۆژنامەیەکی ئازادا دائەنیشێ یاخود هەڵئەسێتە سەر پێ و لە ستوونەوە باز ئەدا و ئەچێتە ناو کوێرەوەری و ئەشکەنجەوە و لەدواییشدا پرشنگ و باران ئەنووسێ لەم ستوونە باریکە لەو ڕۆشنەدا بە دار و بەرد و باخچەوە بە پاییز و بە خونچەوە بە دارسێوی هەڵەبجەوە هەموومان جێمان بۆتەوە هەموو جارێ ئەو ستوونە بچکۆلەیە جادە چاوەڕوانیی ئەکات هەتاکو دێ هەموو جارێ ئەم قەڵەمە گرێی وشەی ناو دڵی خۆی بۆ کاغەزێ، بۆ گەڵایێ، بۆ پەپوولەیەک، عاشقێ، ئەکاتەوە و پێیان ئەڵێ: لە ڕاستیدا من دەنووک و لەسەر و لە قەڵەمدان و لە دێڕم دڵنیا نیم چونکە لەوانەیە ڕۆژێ لە باوەشی کاولاشێکی دوورەدەستی بێ ئەدرەسدا یان لە سیلەی کۆڵانێکی کوێرەمووشەی ئەم شارەدا یاخود لەسەر کورسیی خەمی چایخانەیەک یان لە پیاسەی ئێوارەیەکی کەرکووکدا وەختێ شیعرم وەکوو 'سۆران' تاق و تەنیا ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە... یان لە ناو خواردنی پاروویەکی بەر عەرەبانەی دەستیدا... یان ئەو وەختەی کە دەستی منداڵەکەم گرتووە و ئەیبەم بۆ شاری یاری و بۆ سواریی کورسی کورسی بە یەکەوە هەردووکمان ڕەوانەی قیامەت و شاری مردنی خوا بکەن دڵنیا نیم سەرنیا نیم... ڕۆحنیا نیم چونکە ئاخر سەرپەڕاندن! لە پێچی ئەم مێژووەدا لە تەمتومانی ڕۆژە و ئەم دەورەدا لە گێژاوێکی... مەلادا لە زریانێکی فەتوادا سەرپەڕاندن لە تێکردنی پەرداخی ئاو سووکترە لە گرێدانی قەیتانی قۆندەرەیەک ئاسانترە لە بڕیاری سڕینەوەی وشەیەکیش خێراترە ئاخر سەربڕین لە ناو ئەم حیکایەتی غەدرانەدا لە هەڵپچڕینی سەری بۆتڵێکی بادە ڕەحەتترە! ئەم نیشتیمانە نیوەڕۆوان کە ئەیبینی خۆیمان لێ ئەکا بە 'گاندی' و لە شەویشدا 'بۆکاسا'یە و بە بەیانیان سۆفییەکەی نوورانیە و ئێوارانیش جلی 'بارق' و 'حەجاج'ی لەبەردایە! بە ڕۆژ ئەو درەختی شیعرە و بە شەو تەورە بە ڕۆژ تیرێژی هەتاوە و بە شەوقەکەی شەوەزەنگە!] شەوی ڕابردوو نەنووستم ئەوەندە نانی شەل و کوێری ئەم وڵاتە یەخەی گرتم شەوی ڕابوردوو نەنووستم ئەوەندە سکاڵای: گەڵای غەدر لێ کراو پۆلە چۆلەکەی برسی، پۆلە شەپۆلی تینوو پۆلە گوڵی چاو بە فرمێسک و ڕەوەئەسپی ماندوو هاواریان لێ کردم "ئەو وەختەی نیشتیمان گوێ لە دارستانە غەدر لێ کراوەکان ناگرێ ئیتر دار و بەرد بیر لە حاشاکردن ئەکەنەوە ئەو وەختەی نیشتیمان چاوی خۆی لە ئاست ئەو هەموو لاشەی غەدرە ئەنووقێنێ ئازارەکان بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە ئەو وەختەی نیشتیمان چاو لە دزەکان ئەپۆشێ دزەکان بیر لە دزینی خودی نیشتیمان خۆی ئەکەنەوە! ڕۆژتان باش من ناوم قەڵەمە و لە باخەڵێکی ئەمیندام ئێمە هەزاران هەزارین و هەموویشمان ناومان قەڵەمە بۆ ئەوەی لە یەکتر جیامان کەیتەوە ئەبێ یەکە یەکە تەماشای چاوی وشەکانمان و دڵی وشەکانمان و ڕەنگی وشەکانمان بکەیت و لەمانەیش گرنگتر تەماشای هەنگاوەکانمان بکەیت هەموومان ناومان قەڵەمە و بەڵام هەریەکە و لە باخەڵێکایە قەڵەم هەیە لە باخەڵی سامانایە قەڵەم هەیە باران پێی ئەنووسێ قەڵەم هەیە وا لە پەنجەکانی گوڵەبەڕۆژەدا قەڵەم هەیە بە دەستی تۆڵەوە قەڵەم هەیە لە خێڵی خوێنە یان لە هۆزی شمشێر قەڵەم هەیە سەری پڕە لە بەفر قەڵەم هەیە دڵی پڕە لە پەپوولە قەڵەم هەیە گیانی پڕە لە دڕکەزی قەڵەم هەیە و هەیە و هەموویشیان ناویان قەڵەمە! ئەم نیشتیمانە قەڵەمێکی هەیە چەند نووکێکی ڕەنگاڵەی پێوەیە... بە ڕەش ئەنووسێ ئازادی مێ و بە سووری نێر ئەیکوژێنێتەوە بە مۆر ئەنووسێ یەکسانی و بە شینی خێڵ ئەیکوژێنێتەوە بە سەوز ئەنووسێ دادپەروەری و بە قاوەیی حیزب ئەیکوژێنێتەوە ئەم نیشتیمانە ئەگەر زانی بەڵێنێکی داوە و بەڵام بەڵێن بۆی بووە بە لەمپەڕ ئەوسا ئیتر ڕۆژ و مانگ و ساڵ ئەگۆڕێ و بێباک... بێباک ناوەکەی خۆی چز ئەکات و ئیمزاکەی خۆی ئەکوژێنێتەوە! [قەڵەمەکەم ئەم بەیانییە بەر لەوەی چۆلەکەکان لە خەو هەستن ئەو هەستابوو لەسەر جادە سپییەکانی کاغەزەکەی بەردەمی شپرزە و بێ ئارام لە هاتووچۆدا بوو دەمێک خاو ئەڕۆیشت و دەمێ خێرا هەندێ جار دائەنیشت و هەندێ جار ڕائەوەستا قەڵەمە بە گومانەکەم پێی وتم: تۆ نازانی من چ نووکێکی دڕدۆنگ و ڕاڕام هەیە تۆ نازانی من چەند جار ئەبێ تاقەوشەیەک ئەمدیو و ئەودیو پێ بکەم لەمسەری خەیاڵەوە تا ئەوسەری شیعر بیهێنم و بیبەم تا بڕوای پێ بکەم قەڵەمە بە گومانەکەم کۆمەڵێ پرسیاری لەبەردەمدا هەڵڕشتم باشە تۆ چوویتەتە دەرەوە ناو ئەو هەموو ئاپوورەی ژان و زامانە!؟ لێت پرسیون: ئەی ئەوان ئەڵێن چی و ناڵێن چی!؟ چییان ئەوێ و چییان ناوێ!؟ بۆیە منیش هەر ئەمڕۆ لە ماڵەوە و لە کۆڵان و لە گەڕەک لەسەر جادەکان کەوتمە پرسیار کردن و چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەرەنجامی ڕاپرسییەکان بگەیەنمەوە قەڵەمە بە گومانەکەم لە دارتووە ماندووەکەی حەوشەکەی خۆمانەوە دەستم پێ کرد چوومە بەردەمی، بۆی نوشتامەوە بەڵام من هێشتا دەمم نەکردبووە بە دەنگێکی وشکەوە هاواری کرد: ئاو چوومە لای قوڵینە پیرێژنە بێ هەناوەکەی هەیوان هێشتا من نەموتبوو ڕۆژ باش ئەو بە دەنگێکی لەرزۆک و کزەوە وتی: نان پشیلە نەخۆشەکەمان خۆی هات بۆ لام و لاملی تێ هەڵسووم و میواندی: دەرمان پەنجەرە پیرەمێردە دەم و ددان شکاوەکەمان مقەباکەی سەر دەم و چاوی لابرد و وتی: شووشە بۆ ڕوخسارمان لەو دیویشەوە کۆڵانە سەرتاپا قوڕاوییەکە بە دەنگێکی باریکەوە لە ناو لیتاوێکەوە سەری دەرهێنا و وتی: چەوولم تابلۆی سەر ناوچەوانی قوتابخانەکەی نزیکمان تووڕە تووڕە کەوتە تەق تەق و قیڕاندی: مامۆستا بۆ وانەکان پۆلێ چۆلەکە بە دەم فڕینەوە هاواریان ئەکرد: هێلانە... هێلانە ڕەوە جوانوویەک بە دەم غارەوە ئەیانحیلان: کار... کار کۆمەڵە مەمکەمژەیەک لەبەر پەنجەرەی ژوورەکانی گەڕەکەوە ئەکڕووزانەوە و ئەیانوت: شیر... شیر ڕەوەمامزێکیش لە ناو شیعرێکمەوە هاتنە دەرێ و بە دەم باڕژنکردنەوە ڕوویان کردە ئەو دەشت و دەرە و ئەیانوت: ڕووناکی لە ناو ڕۆمانی هاوڕێیەکیشمەوە هەرچی دار و بار و گوند و شار و شارۆچکە هەیە هەستانە سەر پێ و ئەیانوت: بەختەوەری! وەختێ ئاوڕم دایەوە ئاپوورەیەک: لە مێروولە تا پڵنگ تا کەروێشک و تا باڵندەکان کەوتبوونە داوم و منیش ئەچوومەوە بۆ لای قەڵەمە بە گومانەکەم!] ئەم نیشتیمانە پیرە ئەوەتەی هەیە ددانی بە یەک گوناهی خۆیدا نەناوە قەت نەیوتووە: یەک جۆگەی لێڵم هەبووە یان ئاوێنەیەکی درۆزن یەک گوڵی سیسم هەبووە یان بۆنێکی ناخۆش یەک ئەسپی نەخۆشم ڕاگرتووە یان جارێ گلاوم یاخود ئەو بەڵێنەم کوێر بوو ئەو مێژووەم شەل و گێڕ بوو نا... نا ئەم نیشتیمانە پیرە ڕۆژێ لە ڕۆژان نە خوار و خێچ ڕۆیشتووە و نە سەرسمێکی داوە و نە قسەیێکی پیس و پۆخڵی کردووە! نا... نا... ئەو بەردەوام خودا بووە! [من ناوم قەڵەمە و نووکێکی سەربەستم هەیە ستوونەکەم کردووە بە بۆینباخێک و هەموو ڕۆژێ ملی نیشتیمانی پێ ئەجەڕێنم کردوومە بە ئاوێنە و ئەیبەمە بەردەمی بۆ ئەوەی گەڕ و گولیی ڕوخساری ببینێ ئەیدەم لە چاوی بۆ ئەوەی بە شەوارەی شەهیدان بکەوێ] ئەم نیشتیمانە باوکێکی ئێجگار گەوجە گەر پانتۆڵێ بۆ کوڕەکەی خۆی بکڕێ ئەبێ لە ڕۆژنامەدا بینووسێ و لە 'تێ ڤێ'شدا پانتۆڵەکە نیشان بدرێ! لە ڕادیۆا باسی بکرێ و لە دواییشدا بکرێ بە ڕیکلام و کتێب! گەر کراسێ بۆ کچەکەی خۆیشی بکات ئەبێ کراسی ژنانی ئەم دنیایە پێی بزانن و باخچەی گشتی بە هەردوو دەست هەڵیبڕێ و لەسەر ئەم جادەی سەهۆڵەیش هەڵبواسرێ! ئەم باوکە چەنەبازەی من ڕۆژی دەیان جار پێم ئەڵێ: چەترێکم بۆ شیعرەکانت دروست کردووە بۆ ئەوەی لە هاوینا سێبەریان بۆ بکات و لە زستانیشا تەڕ نەبن جادەیەکم بۆ چیرۆکەکانت قیرتاو کردووە بۆ ئەوەی ئیتر قاچیان لە چاڵ و چۆڵی هەڵنەنووتێ نەخۆشخانەیەکم بۆ وشەکانت کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆش کەوتن بە پەلە چارەسەر بکرێن هەروەها چەندین مزگەوتی تازەیشم بۆ دروستکردووی تا لە خوا دوور نەکەویتەوە گەورەترینیان ئەو مزگەوتەیە کە لووتی چۆتە ناو هۆڵی هونەرەوە و ڕۆژی پێنج جار بەسەر مۆسیقا و گۆرانی و شیعردا ئەپژمێ و لووتیشی بە پەردەی شانۆکە ئەسڕێ! ئەی باوکە گەوجەکەم! تۆ تاقەباوکی کە منەت بەسەر کوڕ و بەسەر کچت و بەسەر شەقام و بەسەر درەخت و بەسەر گردی زیندووان و شەهیدان و بەسەر باخچە و بەسەر بولبول و پارکەکانی خۆتا بکەیت! [لە بیرتە ئەو ساڵە لە جێگەی دەستێکی قرتاوت دەستێکی دەستکردم بۆ هێنایت باشتریش لەو دەستەی کە هەتبوو بیرت چوو!؟ ئەو ساڵەی نەخۆشییە قورسەکەت گرتبوو هەموو ڕۆژ چەند جارێ بە کەوچک دەرمانم ئەکردە دەمتەوە و چەند شەویش لەسەر یەک من ئێشکی لەرز و تای تۆم گرت و ئەنووستم پێم ناڵێی چیت هەبوو!؟ چەند قلێ لە شیعری سیسەڵەی گیرفان و باوەشێ کتێبی ناقۆڵن و قەڵەم و لاستیکێ و لەوانە بەولاوە چیت هەبوو!؟ هەتاکو ساوایش بوویت، هەڵتەکیم، داتەکیم ئەوەندە لەو شیری 'نیدۆ'یەم بۆ کڕیت!؟ لە بیرتە بۆ ئەوەی پێبکەنیت چی نوکتەی دنیایە بۆم کردیت!؟ لە بیرتە بۆ ئەوەی دەرکەویت کڵاو و جامانە و مشکییەکەی خۆم داگرت دامێتی... بیبەستیت تۆ چی بوویت!؟ هیچ نەبوویت... کیلۆیەک لە گۆشت و ئێسقانی بێکەڵک بوویت من گەورەم کردیت و... کردمیت بە پیاو و ژیایت و نەمردیت! بەیانیت باش من ناوم'کەڵەشێر'ە و خەڵکی 'مەڵکەند'یم چەندین ساڵە پاسەوانم و بەیانیان زوویش بۆ ئەم گەڕەکە ئەخوێنم لە مێژووی ڕاژەڕبویشدا تەتەر بووم و چەندین نامەی نەهێنیم لێرەوە گەیاندۆتە ئەشکەوتەکان بەڵام ئێستا دەنگم نووساوە تووتییەکی دوکتۆر پێی وتم لە گەرووتا گرێیەک دروست بووە چارەسەرت لە دەرەوەیە منیش چەندین سکاڵانامەم گەیاندە کەڵەشێرە گەورەکان کەچی سەیر ئەوەیە دوێنێ دوکتۆرە تووتییەکە پێی وتم نەگبەت! تۆ وا دیارە ئاگات لە هیچ نییە بەر لە چەند ڕۆژێ لە جێگەی تۆ مریشکێکی ساغ و سەلیم و جوانیان نارد بۆ هەندەران] ئەم کاتەو باش من ناوم 'کرمی ئاوریشم'ە خەڵکی 'کوڕەکاژاو'م خۆم و دایکم و باوکم و خوشکەکانم شەو و ڕۆژ خەریکین ئاوریشم دروست بکەین بەڵام ڕەنج بە خەسارین سیسارکە کەچەڵەیەکی ئەم ناوە لەگەڵ کۆمەڵێ قەلەباچکەی پۆلیسا هەموو مانگێک ئەگەنە سەرمان و چیمان دروست کردووە ئەیپێچنەوە و ئەیخەنە ژێر باڵیان و ئەیبەن [مامزێکی سپی وتی: هۆ نیشتیمان لە ئێستەدا تۆ بە قەد بەڕەیەکی کۆن و دڕاو یان ئاوێنەیەکی شکاو یان تەنەکەیەکی نەوتی بەتاڵ یان جامێکی قوپاو و قوتیلەیەک خۆشەویست نیت نە جارێک و نە دوو و نە سێ و نە بیست دەستی ئێمەت کردووە بە زاخی درۆکانتا وشەی 'جوانی' نازانێ بچێ بۆ کوێ!؟ ناوێرێ بچێتە دەرێ نەبادا لە ناوی بەرن وشەی 'هەق' بێ سەر و شوێنە و دەمێکە کەس نەیبینیوە وشەی 'ئارام' ئەڵێ تاقەتم لێ بڕاوە ڕەنگە لەم وڵاتەدا ئیتر ناوی خۆم بگۆڕم بە 'ناکام' بەڵام وشەی 'غەدر' هەموو ڕۆژ لەبەر دەرکی سەرایە و پیاسە ئەکا و پڕ بە شاریش پێئەکەنێ کڵۆ تەباشیرێ وتی: هۆ نیشتیمان بۆ ئەوەی بە ڕاستی ببی بە نیشتیمان ئەبێ لەسەر و ملەوە بۆ بەرەوخوار خۆت، خۆت هەڵوەشێنیتەوە ئەبێ بارانێکی تر لە ناوتا دا بکات و 'با'یەکی ترت تیا هەڵکا و سووتانێکی دیکەی جیاواز بتکا بە قەقنەسی چیا نووکی قەڵەمێکیش ئەیوت: ئەی نیشتیمانە نووستووەکەم! من دەرزیئاژنی جەستەت ئەکەم هەتا هەڵسیتە سەرپێیان و ببی بە سێڵاو و زریان چی پاشماوەی ئەم دیرۆکە ڕزیوەیە بە دار و پەردووی درۆوە هەمووی لەگەڵ خۆتدا بەری بەڵام تا تۆ ئەوە نەکەیت نە دار ئەهێڵێ بسرەوی و نە بەرد لێت ئەگەڕێ هەناسە بدەیت و نە ماڵ جێگەت ئەکاتەوە و نە جادەیش بە سەریا بڕوێت ئەی نیشتیمانی بێ گوێچکە وائەزانی ئەم تووڕەبوونە هەر تووڕەبوونی سەری خۆمە لە پێشدا تووڕەبوونەکان لە شێوەی دڵۆپ دڵۆپی بچووکدا... چکە چکە... دائەدەن و دێنە خوارێ... هەر دڵۆپەی لە بێزارییەکەوە دڵۆپێک لە گەرووی شیعرێکی زیندانییەوە یەکێکی تر لە چاوی پرسیارێکی ماندووەوە ئەوی تر لە ژێی پچڕاوی گیتارێکەوە ئەوی تریان لە بنج و بێخی پرچێکی بڕاوەوە یەکێکی تر لە قیژەی گۆی مەمکێکەوە یەکێکی تریش بە بنمیچی خەفەتێکی گەنجەوە تاد تاد تاد... ڕەنگە ئەو دڵۆپانەیش یەکتری نەناسن بەڵام لە دواییدا هەموو یەک ناو بۆ خۆیان هەڵئەبژێرن و ئەبن بە سێڵاو! ئەمەی ئەینووسم شیعر نییە... خۆڵەمێشە چیرۆک نییە... زوخاوڕێژە شانۆ نییە... دیالۆگی نێوان زامەکانە تابلۆ نییە... جەستەی منداڵی نەخۆشە لە باوەشی برسێتیدا لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم ئەگەرچی لێرە وەستاوم بەڵام من هەوری مەراق و 'با'ی پرسیاری ئەم وڵاتەم هەموو ڕۆژێ چەندین کەڕەت ئەبمە هاواری غوربەت و لە سینەتاندا هەڵئەکەم هەموو شەوێ چەندین کەڕەت ئەبمە بارانی قەسیدە و بەسەر خەمتاندا دائەکەم هەموو جارێ بە خۆم و ڕەنگی شەفەش و کلووی وشە و پەپوولەکانی ڕۆحەوە یەکە یەکە سەر لە ماڵەکانتان ئەدەم ئەبمە مۆم و لەسەر قەراغی پەنجەرەی ڕازەکانتان خۆم هەڵئەکەم ئەگەرچی لێرە وەستاوم بەڵام من لە لای ئێوەیشم لە هەر کوێ بن منیش لەوێم لە ڕێ و باندا من قاچتان و من هەنگاوی سۆراختانم و لە سەلام و خۆشەویستیی و کارکردندا من پەنجەکانی دەستانم و لەگەڵتانم و سێبەرتانم بۆ منداڵان من پێکەنینی نوقڵێکم و بۆ کوڕەکان من گۆرانی قەڵەمێکم بۆ کچەکان لەنجە و لاری گیتارێکم و بۆ پیرەکانیش گۆچانم! ئەگەرچی لێرە وەستاوم بەڵام چاوم وا لە چاوی هەمووتاندا و دەنگم دەنگی کسپەتانە و ڕەنگم ڕەنگی خولیاتانە و بۆنم بۆنی سکاڵاتان! ئەم جادەیە جادەی بە بادانی شیعرە وەکوو بە بادانی خەم و ئەم سەهۆڵە سەهۆڵی هەناسەی ساردی ئەو نەوڕەسانەن ئێواران مل هەڵئەسوون لە ناکامی و لە یەکتری و عەشقیش ئەکەن بە سترانی سپی لێرە! لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم لە سێگۆشەیەکی شوومدا ڕاوەستاوم ئاخ... ئاخ... ئاخ... ئەمڕۆ یادی نەگەڕانەوەی نەورەسێکی وێنەکێشە یادی دوافڕینی... دوا شەقژن و باڵلێکدانی... دوا تەماشای ڕەنگەکان لێرەدا بوو دواهێڵ و دوافیگەر و دواهەناسەی فڵچەکەی تێکەڵ بە بێدەنگی بوون من ئێستا ئەمەوێ بە نیشتیمانی زەینکوێر بڵێم: لە بری ئەوەی تۆ ناوی ئەو هەموو نەوڕەس و پەپوولە و باڵندە کۆچکردووانەمان بیر بخەیتەوە چەخار! ئێمە بیرت ئەخەینەوە ناوی ئەو ئازارە لە بیرکراوانەی ئەو پرشنگە لە بیرکراوانەی ئەو عەشقە لە بیرکراوانەی ڕۆژانێ بوو تۆ بەوانەوە جوان بووی بەوانەوە ئەشنایتەوە... ئەمەوێ ڕووبەڕوو پێی بڵێم: کە تۆ نەوڕەسە سەوزەکەی چاوانی خۆت بیر نەمابێ وا باشترە هەر بە پێی خۆت بچیتە ناو ئەو دەریاچەی 'شەرمانەوە' کە دەم و چاوت ڕشتوونی تا ئەخنکێی لە سەرێ ڕا لە لای خواوە لە دەربەندێکی نوورەوە بە شەو 'با'یەکی زۆر غەمبار هێواش هێواش، کزە کزە... بەرەو گۆڕستانی گەورە دائەگەڕێ و یەکە یەکە 'لەبیرکراوان'ی ئەوێ بانگ ئەکات و هەر هەموویان هەڵئەسێنێ و لەگەڵ خۆیدا بەرەو دامێنی گردەکە ئەیانهێنێ و لە بەرایی ناو تەمێکی گوڵ گوڵیدا لەگەڵیاندا دائەنیشێ و بە ئەسپایی ئەیاندوێنێ ئێوە لە بیر دەنگ چوونەوە ئێوە لە بیر ڕەنگ چوونەوە لە بیر دیرۆکی مرۆڤ و لە بیر وڵات چوونەوە بەڵام لە بیر خوا نەچوونەوە من ماچی خوا و من باوەشی دڵنەوایی تەنیای هەموو تەنیاکان و غەریبیی گشت غەریبانی ئەم گەردوونەم بۆ هێناون! بیرکراوان شیعریان تیا بوو چاوی وشەیان هەر تەڕ بوو ئاوازیان تیا بوو حەسرەتیان هێشتا ئەفڕی! بیرکراوان، ئەوانە بوون بە دەم بە دەست بە هەناسە بۆ ئەوانی دی دنیایان جوانتر کرد و بەڵام خۆیان بە تەنها هەر نێڵەنێڵی دۆزەخەکەی ژیانیان دی! ژیانتان باش من ناوم 'کێل'ە کێلی گۆڕی شمشاڵێکی لە بیرکراوم نیوەم شکاوە و بستێکم بە دەرەوە ماوە باوەڕ ناکەم نە تۆ نە گرد و نە ئەو دارئەرخەوانانە و نە هیچ ڕێبوارێ ئێمەیان هەر لە بیر مابێ با بیرت بخەمەوە ئەگەر تۆ خۆیشت نەیزانی ئەتوانی لە گومەزە گەورەکەی ئێرە بپرسی 'دایکی جەماڵ'* لە کوێد نێژراوە!؟ ئەو ڕۆژە نیشتیمان خۆی بە لامدا ڕۆیشت و لێم هەڵنووت و کەچی نەشیوت مەرحەبا!] دیمەنێکی شانۆیی: شوێن: سەر جادەی سەهۆڵەکە کات: سەرلەبەیانی دوو درەختی سەر شۆستەکە بە تەنیشت یەکەوە لەولایشەوە پیاوێکی کەتە و چەکدار دوورتریش کۆمەڵێ گەنج ڕاوەستاون یەکەم درەخت ڕوو ئەکاتە دووهەم درەخت: تۆ ئەو وێنەکێشەت ئەناسی!؟ دووهەم درەخت: ئەی چۆن! کەم ڕۆژ هەبووە ئەگەر ئاو و هەوا خۆش بووبێ سەرلەئێواران، نەهاتبێتە لامەوە و دەستێکیشی نەخستبێتە سەر شانم! یەکەم درەخت: ئەی ئەزانی ئەمڕۆ چییە!؟ دووهەم درەخت: ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی سووری ئەوە! یەکەم: لە مامزێکی سپیی ڕۆحسووک ئەچوو! دووهەم: بەڵام خۆی سەوز بوو یەکەم: ئەزانی لە بەردەمی مندا کەوت... ئەی تۆ ئاگات لێ نەبوو!؟ دووهەم: من چاوم لێ نەبوو لەو کاتەدا نیشتیمان دروشمێکی پیا هەڵئەواسیم! یەکەم: ئەی وێنەکانیت دیبوو!؟ دووهەم: هەندێکیان. چەند جارێک لەبەر چاوی من تابلۆکانی نیشانی هاوڕێکانی ئەدا... ئەمە بەرلەوەی لە دواییدا لە مۆزەخانەکەی ئەوبەرەوە پێشانگایان بۆ بکاتەوە! یەکەم: جاربەجار وێنەی ئێمەیشی ئەکێشا دووهەم: بەڵام وەکو وێنەکێشە کۆنەکان نا... نا ئەو وێنەی ڕۆحمانی ئەکێشا نەک ڕواڵەتمان یەکەم: ڕاستە. ڕۆژێک نیشتیمان لای منەوە ڕاوەستابوو ئەیوت: من لەو وێنانە تێناگەم دووهەم: ئینجا ئەو لە چی ئەگات! یەکەم: وا خۆیشی بەرەو ئێرە هات نیشتیمان لە شێوەی پیاوە کەتە و چەکدارەکەدا دێتە لایانەوە و ئەوەستێ نیشتیمان: ئەوە چییە وا سەرتان ناوە بە سەری یەکەوە!؟ یەکەم: باسی ئەو وێنەکێشە ئەکەین کە لە ڕووداوێکی شوومی ئوتومبیلا لێرەدا کەوت بە دەما نیشتیمان: ئا... ئا... شتێکی وام لە بیرە! دووهەم: ئەتناسی؟ نیشتیمان: ئەی چۆن... ئەی چۆن... ئێ سەردار سەوز ناڵێن!؟ یەکەم: 'پێئەکەنێ' دە فەرموو! سەرداری چی!؟ سەروەت... سەروەت نیشتیمان: ئا... ئا... نا... ببوورن... بە ڕاستی ئەوەنە سەرم قاڵە خەریکم ناوی خۆیشم بیر ئەچێتەوە دووهەم: ئەی وێنەکانیت دیبوون!؟ بە لاتەوە چۆن بوون!؟ نیشتیمان: بە ڕاستی زۆر کەم. بەڵام من تێیان نەئەگەیشتم (بە پێکەنینەوە) جارێکیان وێنەی پیاوێکی نیشاندام سێ چوار دەم و چاوی هەبوو... ئاخر مرۆڤ چۆن سێ دەم و چاوی هەیە!؟ ها... وا نییە!؟ دووهەم: بۆ نا!؟ ئێمە ڕۆژانە تۆ ئەبینین لە سێ چوار دەم و چاو زیاتریشت هەیە! یەکەم: ئەمە ڕاستە من ئەو ڕۆژە لە کردنەوەی بازاڕێکی گەورەدا تۆم بینی چوار دەم و چاوت هەبوو دەم و چاوێکی کوردی و یەکێکی تورکی و یەکێکی فارسی و یەکێکی عەرەبی نیشتیمان: شتی وا نییە. ئەوە هەر چاوی ئێوە وام ئەبینن! دووهەم: ئەو ڕۆژە هەر لێرەدا بوو باسی بەڵێندەرێکی دەوڵەمەندی ئەم شارە کرا... تۆ ناوی خۆی و باو و باپیری و ڕەچەڵەکیت هەر هەموویت ئەزانی، لەبەرت بوون تەنانەت ناوی دایکی و نەنکی نەنکیشی... کەچی... (یەکەم بۆی تەواو ئەکات) کەچی ناوی شەقامێکی گەورەی ناو دنیای هونەری ئەم شارە نازانی!؟ (نیشتیمان: ئەشڵەژێ) سەرقاڵی... سەرقاڵی... ببوورن ببوورن... من ئەبێ بڕۆم... چونکە تۆزێکی تر پێویستە بەردی بناغەی "کۆمپانیای ئازادی" دابنێم (ئەڕوات) دووەم: توخوا ئەمە نیشتیمانە!؟ یان موقاویل!؟ یەکەم: باشتر با بڕوات! دووەم: ئای کە ڕۆژێکی غەمگینە... ڕۆژێکی ڕەنگ خۆڵەمێشیی... یەکەم: چ زیانێکی گەورە بوو!؟ بۆ ئەم شەقامە و بۆ ئێمەو بۆ هونەر و بۆ جوانی و بۆ هەموو دنیایش! دووهەم: ئەی ئێمە ئەمڕۆ چی بکەین!؟ یەکەم: سەرلەئێوارەو هەر لێرەدا ساڵیادێکی گەورەی بۆ ئەگێڕین... ئەو گەنجانەیش هەر هەموویان لەگەڵمانن... دووهەم: من بە نیازم پەخشانێکی بە گەڵاوەریوەکانم بۆ بنووسم! یەکەم: من شیعرێکم بۆ نووسیوە. درێژ نییە... ئەگەر بێزارت نەکەم هەر ئیسا حەزئەکەم بۆت بخوێنمەوە! دووهەم: بە گوێچکەی دڵی هەموو گەڵا و پژوپۆیەکم گوێت لێ ئەگرم یەکەم: شیعرەکە ئەخوێنێتەوە. گەنجەکانیش دێنە لایەوەو ئەوانیش گوێ ئەگرن [لە دامێنی وەنەوشەیی ئەم خەمەدا... ئەمڕۆ چڵ و لق و گەڵام هەر هەموویان یەکە یەکە و گۆپکە... گۆپکە خۆیان بە زەرد داپۆشیوە و چاویان پڕ لە ئەسرین سەوزە! ئەی 'با'ی حەسرەت خێرا وەرە و ... بگەرە لام بۆ سەمایەکی دۆزەخین دەسم بگرە و تا سووتانی بەردەم خودا بمڕفێنە و هەر لەوێدا بە پەڕەمووچی عەشقێکی تاق و تەنیا کڵپە ... کڵپە لە ناو کۆتەڵێکی شیند وێنەی مامزێ بکێشە کە لە وڵاتی چەقۆدا زۆر کەم ژیا! ئەی 'با'ی حەسرەت سەما، سەما، سەما، سەما بە دەوری ئەو مامزەدا بە دەوری ئەو ئەوینەدا و لەگەڵ مەرگێکی تەنیادا سەما و سەما ئەی 'با'ی حەسرەت تۆ ماندوویش بی، ماندوو نابم لەبەر ئەوەی ئەم سەمایە سەمای ئەبەدیی عەشقێکە هەتا ڕەنگەکان بمێنن دوایی نایە (کۆتایی شانۆنامە)]
[emro nîştîman leser cadey seholeke xoy kirdibû be firîşte û Demamkî yekêk le pakîzekanî bestibû Le pirêkda jinêkî reqeley reştaley naw enfal hat û Be dû pence demamkî xiste xwarê û Ewsa îtir le herdû çawî û Herdû kunelûtî û demyewe Topel topel, kirim û qalonçe û sîsirk û mile û hezarpêkan hatne derê! Beyanît baş min nawim 'qelem'e Le naw pencekanî 'ba'yekî genicdam Xawenekem hemîşe hetawim pê enûsêtewe Ew sil le hîç tarmayye û Lastîkêkî xetkujanewey miqestekan nakatewe Min hendê car ke ew pêm enûsêt dilim ekewête xurpexurp Nayşîşarmewe etirsim! Çunke ew yan demamkî şaxêkî gewre hel’edatewh Yan çing enête çingî reşebayekî dir Em xoy 'ba'yeke be ceste lawaz û Xelkî kolanêkî late û Ne hozî xencerî legeldaye û Ne ’eşîretî peykul û Ne hizbî qurquşim Taq û tenya wek pelkegya waye Yaxud wekû peresêlkey şî’ir yan kerwêşkêkî naw çîrok dêt û deçê 'ba'yeke hegbeyekî biçûkî hewrî dawe be şane sipîyekanya û Xêrayetî û kewtote rê 'ba'yeke û yek malî nîye û Herçî azare malêtî Naw be nawê le naw sitûnî bêzarîy rojnameyekî azada Da’enîşê yaxud hel’esête ser pê û Le sitûnewe baz eda û eçête naw kwêrewerî û eşkencewe û Ledwayîşda pirşing û baran enûsê lem sitûne barîke Lew roşneda be dar û berd û baxçewe Be payîz û be xunçewe Be darsêwî helebcewe Hemûman cêman botewe Hemû carê ew sitûne biçkoleye cade çawerwanîy ekat hetaku dê Hemû carê em qeleme girêy wişey naw dilî xoy Bo kaxezê, bo gelayê, bo pepûleyek, ’aşiqê, ekatewe û Pêyan elê: le rastîda min denûk û leser û le qelemdan û le dêrim dilnya nîm Çunke lewaneye rojê le baweşî kawlaşêkî dûredestî bê edresda Yan le sîley kolanêkî kwêremûşey em şareda Yaxud leser kursîy xemî çayxaneyek Yan le pyasey êwareyekî kerkûkda Wextê şî’irim wekû 'soran' taq û tenya eçêtewe bo malewe... Yan le naw xwardinî parûyekî ber ’erebaney destîda... Yan ew wextey ke destî mindalekem girtuwe û eybem bo şarî yarî û Bo swarîy kursî Kursî be yekewe herdûkman rewaney qyamet û Şarî mirdinî xwa biken dilnya nîm Sernya nîm... Rohnya nîm Çunke axir serperandin! Le pêçî em mêjuweda le temtumanî roje û em dewreda le gêjawêkî... melada Le ziryanêkî fetwada Serperandin le têkirdinî perdaxî aw sûktire Le girêdanî qeytanî qondereyek asantire Le biryarî sirînewey wişeyekîş xêratre Axir serbirîn le naw em hîkayetî xedraneda Le helpiçrînî serî botlêkî bade rehettire! Em nîştîmane nîwerowan ke eybînî xoyman lê eka be 'gandî' û Le şewîşda 'bokasa'ye û be beyanyan sofîyekey nûranye û Êwaranîş cilî 'barq' û 'hecac'y leberdaye! Be roj ew dirextî şî’re û be şew tewre Be roj tîrêjî hetawe û be şewqekey şewezenge!] Şewî rabirdû nenûstim Ewende nanî şel û kwêrî em wilate yexey girtim Şewî raburdû nenûstim Ewende sikalay: gelay xedir lê kiraw Pole çolekey birsî, pole şepolî tînû Pole gulî çaw be firmêsk û Rewe’espî mandû hawaryan lê kirdim "ew wextey nîştîman gwê le daristane xedir lê kirawekan nagrê Îtir dar û berd bîr le haşakirdin ekenewe Ew wextey nîştîman çawî xoy le ast ew hemû laşey xedre enûqênê Azarekan bîr le beharêkî sûr ekenewe Ew wextey nîştîman çaw le dizekan epoşê Dizekan bîr le dizînî xudî nîştîman xoy ekenewe! Rojtan baş Min nawim qeleme û le baxelêkî emîndam Ême hezaran hezarîn û hemuwîşman nawman qeleme Bo ewey le yektir cyaman keytewe ebê Yeke yeke temaşay çawî wişekanman û Dilî wişekanman û Rengî wişekanman bikeyt û Lemaneyş giringitir temaşay hengawekanman bikeyt Hemûman nawman qeleme û belam heryeke û le baxelêkaye Qelem heye le baxelî samanaye Qelem heye baran pêy enûsê Qelem heye wa le pencekanî guleberojeda Qelem heye be destî tolewe Qelem heye le xêlî xwêne yan le hozî şimşêr Qelem heye serî pire le befir Qelem heye dilî pire le pepûle Qelem heye gyanî pire le dirkezî Qelem heye û heye û hemuwîşyan nawyan qeleme! Em nîştîmane qelemêkî heye çend nûkêkî rengaley pêweye... Be reş enûsê azadî mê û be sûrî nêr eykujênêtewe Be mor enûsê yeksanî û be şînî xêl eykujênêtewe Be sewz enûsê dadperwerî û be qaweyî hîzb eykujênêtewe Em nîştîmane eger zanî belênêkî dawe û belam belên boy buwe be lemper Ewsa îtir roj û mang û sal egorê û bêbak... bêbak Nawekey xoy çiz ekat û îmzakey xoy ekujênêtewe! [qelemekem em beyanîye ber lewey çolekekan le xew hestin Ew hestabû Leser cade sipîyekanî kaxezekey berdemî şipirze û bê aram le hatûçoda bû Demêk xaw eroyşit û demê xêra Hendê car da’enîşt û hendê car ra’ewesta Qeleme be gumanekem pêy witim: to nazanî min çi nûkêkî dirdong û raram heye To nazanî min çend car ebê taqewşeyek emdîw û ewdîw pê bikem Lemserî xeyalewe ta ewserî şî’ir bîhênim û bîbem ta birway pê bikem Qeleme be gumanekem komelê pirsyarî leberdemda helrişitim Başe to çûytete derewe naw ew hemû apûrey jan û zamane!? Lêt pirsîwin: ey ewan elên çî û nalên çî!? Çîyan ewê û çîyan nawê!? Boye minîş her emro le malewe û le kolan û Le gerek leser cadekan kewtime pirsyar kirdin û çawpêkewtin Bo ewey be zûtrîn kat serencamî rapirsîyekan bigeyenmewe qeleme be gumanekem Le dartuwe manduwekey hewşekey xomanewe destim pê kird Çûme berdemî, boy nuştamewe belam min hêşta demim nekirdibuwe Be dengêkî wişkewe hawarî kird: aw Çûme lay qulîne pîrêjne bê henawekey heywan Hêşta min nemutbû roj baş Ew be dengêkî lerzok û kizewe witî: nan Pişîle nexoşekeman xoy hat bo lam û Lamlî tê helsûm û mîwandî: derman Pencere pîremêrde dem û didan şikawekeman Miqebakey ser dem û çawî labird û witî: şûşe bo ruxsarman Lew dîwîşewe kolane sertapa qurawîyeke be dengêkî barîkewe Le naw lîtawêkewe serî derhêna û witî: çewwilim Tabloy ser nawçewanî qutabxanekey nizîkman Tûre tûre kewte teq teq û qîrandî: mamosta bo wanekan Polê çoleke be dem firînewe hawaryan ekird: hêlane... hêlane Rewe cwanûyek be dem xarewe eyanhîlan: kar... kar Komele memkemjeyek leber pencerey jûrekanî gerekewe ekrûzanewe û eyanut: şîr... şîr Rewemamzêkîş le naw şî’rêkmewe hatne derê û Be dem barjinkirdinewe rûyan kirde ew deşt û dere û Eyanut: rûnakî Le naw romanî hawrêyekîşmewe Herçî dar û bar û gund û şar û şaroçke heye hestane ser pê û eyanut: bextewerî! Wextê awrim dayewe apûreyek: le mêrûle ta piling ta kerwêşk û Ta balindekan kewtibûne dawim û Minîş eçûmewe bo lay qeleme be gumanekem!] Em nîştîmane pîre ewetey heye didanî be yek gunahî xoyda nenawe Qet neywituwe: yek cogey lêlim hebuwe yan awêneyekî dirozin Yek gulî sîsim hebuwe yan bonêkî naxoş Yek espî nexoşim ragirtuwe yan carê gilawim Yaxud ew belênem kwêr bû Ew mêjuwem şel û gêr bû Na... na em nîştîmane pîre Rojê le rojan ne xwar û xêç royştuwe û Ne sersimêkî dawe û Ne qiseyêkî pîs û poxlî kirduwe! Na... na... Ew berdewam xuda buwe! [min nawim qeleme û nûkêkî serbestim heye Sitûnekem kirduwe be boynbaxêk û Hemû rojê milî nîştîmanî pê ecerênim Kirdûme be awêne û eybeme berdemî bo ewey ger û gulîy ruxsarî bibînê Eydem le çawî bo ewey be şewarey şehîdan bikewê] Em nîştîmane bawkêkî êcgar gewce Ger pantolê bo kurekey xoy bikrê Ebê le rojnameda bînûsê û Le 'tê vê'şida pantoleke nîşan bidrê! Le ڕادیۆا basî bikirê û Le dwayîşda bikirê be rîklam û kitêb! Ger kirasê bo kiçekey xoyşî bikat Ebê kirasî jinanî em dinyaye pêy bizanin û Baxçey giştî be herdû dest helîbrê û Leser em cadey seholeyş helbiwasrê! Em bawke çenebazey min Rojî deyan car pêm elê: çetrêkim bo şî’rekanit dirust kirduwe Bo ewey le hawîna sêberyan bo bikat û le zistanîşa ter nebin Cadeyekim bo çîrokekanit qîrtaw kirduwe Bo ewey îtir qaçyan le çal û çolî helnenûtê Nexoşxaneyekim bo wişekanit kirduwetewe bo ewey eger nexoş kewtin Be pele çareser bikirên Herweha çendîn mizgewtî tazeyşim bo dirustikirdûy ta le xwa dûr nekewîtewe Gewretrînyan ew mizgewteye ke lûtî çote naw holî hunerewe û Rojî pênc car beser mosîqa û goranî û şî’irda epjimê û Lûtîşî be perdey şanoke esrê! Ey bawke gewcekem! To taqebawkî ke minet beser kur û beser kiçit û Beser şeqam û beser dirext û Beser girdî zînduwan û şehîdan û Beser baxçe û beser bulbul û parkekanî xota bikeyt! [le bîrte ew sale le cêgey destêkî qirtawit Destêkî destikirdim bo hênayt Baştirîş lew destey ke hetbû Bîrit çû!? Ew saley nexoşîye qurseket girtibû Hemû roj çend carê be kewiçk dermanim ekirde demtewe û Çend şewîş leser yek min êşkî lerz û tay tom girt û enûstim Pêm nalêy çît hebû!? Çend qilê le şî’rî sîseley gîrfan û Baweşê kitêbî naqoln û qelem û lastîkê û lewane bewlawe çît hebû!? Hetaku sawayş bûyt, heltekîm, datekîm Ewende lew şîrî 'nîdo'yem bo kirît!? Le bîrte bo ewey pêbkenît çî nuktey dinyaye bom kirdît!? Le bîrte bo ewey derkewît kilaw û camane û mişkîyekey xom dagirt damêtî... bîbestît To çî bûyt!? hîç nebûyt... Kîloyek le goşt û êsqanî bêkelk bûyt Min gewrem kirdît û... kirdimît be pyaw û jyayit û nemirdît! Beyanît baş min nawim'keleşêr'e û xelkî 'melkend'yim Çendîn sale pasewanim û beyanyan zûyş bo em gereke exwênim Le mêjûy rajerbiwîşda teter bûm û Çendîn namey nehênîm lêrewe geyandote eşkewtekan Belam êsta dengim nûsawe Tûtîyekî duktor pêy witim le gerûta girêyek dirust buwe Çareserit le dereweye Minîş çendîn sikalanamem geyande keleşêre gewrekan Keçî seyr eweye dwênê duktore tûtîyeke pêy witim negbet! to wa dyare agat le hîç nîye Ber le çend rojê le cêgey to mirîşkêkî sax û selîm û cwanyan nard bo henderan] Em katew baş Min nawim 'kirmî awrîşim'e Xelkî 'kurekajaw'm Xom û daykim û bawkim û xuşkekanim şew û roj xerîkîn awrîşim dirust bikeyn Belam renc be xesarîn Sîsarke keçeleyekî em nawe legel komelê qelebaçkey polîsa Hemû mangêk egene serman û çîman dirust kirduwe eypêçnewe û Eyxene jêr balyan û eyben [mamzêkî sipî witî: ho nîştîman le êsteda to be qed bereyekî kon û diraw yan Awêneyekî şikaw yan tenekeyekî newtî betal yan Camêkî qupaw û qutîleyek xoşewîst nît Ne carêk û ne dû û ne sê û ne bîst destî êmet kirduwe be zaxî dirokanta Wişey 'cwanî' nazanê biçê bo kwê!? Nawêrê biçête derê nebada le nawî berin Wişey 'heq' bê ser û şwêne û demêke kes neybînîwe Wişey 'aram' elê taqetim lê birawe Renge lem wilateda îtir nawî xom bigorim be 'nakam' belam Wişey 'xedir' hemû roj leber derkî seraye û Pyase eka û pir be şarîş pê’ekenê Kilo tebaşîrê witî: ho nîştîman bo ewey be rastî bibî be nîştîman Ebê leser û milewe bo berewxiwar Xot, xot helweşênîtewe Ebê baranêkî tir le nawta da bikat û 'ba'yekî tirit tya helka û sûtanêkî dîkey cyawaz bitka be qeqnesî çya Nûkî qelemêkîş eyut: ey nîştîmane nûstuwekem! Min derzî’ajnî cestet ekem Heta helsîte serpêyan û bibî be sêlaw û ziryan Çî paşmawey em dîroke rizîweye be dar û perdûy dirowe hemûy legel xotda berî Belam ta to ewe nekeyt Ne dar ehêlê bisrewî û Ne berd lêt egerê henase bideyt û Ne mal cêget ekatewe û ne cadeyş be serya birwêt Ey nîştîmanî bê gwêçke Wa’ezanî em tûrebûne her tûrebûnî serî xome Le pêşda tûrebûnekan le şêwey dilop dilopî biçûkda... çike çike... da’eden û dêne xwarê... Her dilopey le bêzarîyekewe Dilopêk le gerûy şî’rêkî zîndanîyewe Yekêkî tir le çawî pirsyarêkî manduwewe Ewî tir le jêy piçrawî gîtarêkewe Ewî tiryan le binc û bêxî pirçêkî birawewe Yekêkî tir le qîjey goy memkêkewe Yekêkî tirîş be binmîçî xefetêkî gencewe tad tad tad... Renge ew dilopaneyş yektirî nenasin Belam le dwayîda hemû yek naw bo xoyan hel’ebjêrin û ebin be sêlaw! Emey eynûsim şî’ir nîye... Xolemêşe Çîrok nîye... Zuxawrêje Şano nîye... Dyalogî nêwan zamekane Tablo nîye... Cestey mindalî nexoşe le baweşî birsêtîda Leser cadey seholeke rawestawim Egerçî lêre westawim belam min hewrî meraq û 'ba'y pirsyarî em wilatem Hemû rojê çendîn keret ebme hawarî xurbet û Le sînetanda hel’ekem Hemû şewê çendîn keret ebme baranî qesîde û Beser xemtanda da’ekem Hemû carê be xom û rengî şefeş û kilûy wişe û pepûlekanî rohewe Yeke yeke ser le malekantan edem Ebme mom û leser qeraxî pencerey razekantan xom hel’ekem Egerçî lêre westawim belam min le lay êweyşim le her kwê bin Minîş lewêm le rê û banda Min qaçtan û min hengawî soraxtanim û Le selam û xoşewîstîy û karkirdinda Min pencekanî destanim û legeltanim û sêbertanim Bo mindalan min pêkenînî nuqlêkim û Bo kurekan min goranî qelemêkim Bo kiçekan lence û larî gîtarêkim û bo pîrekanîş goçanim! Egerçî lêre westawim belam çawim wa le çawî hemûtanda û Dengim dengî kispetane û rengim rengî xulyatane û bonim bonî sikalatan! Em cadeye cadey be badanî şî’re Wekû be badanî xem û Em sehole seholî henasey sardî ew newresanen êwaran mil hel’esûn Le nakamî û le yektirî û ’eşqîş eken be sitranî sipî lêre! Leser cadey seholeke rawestawim Le sêgoşeyekî şûmda Rawestawim ax... ax... ax... emro yadî negeranewey newresêkî wênekêşe Yadî dwafrînî... dwa şeqjin û ballêkdanî... dwa temaşay rengekan lêreda bû Dwahêl û dwafîger û dwahenasey filçekey têkel be bêdengî bûn Min êsta emewê be nîştîmanî zeynkiwêr bilêm: le birî ewey to nawî ew hemû Newres û pepûle û balinde koçkirduwaneman bîr bixeytewe çexar! Ême bîrit exeynewe nawî ew azare le bîrkirawaney Ew pirşinge le bîrkirawaney Ew ’eşqe le bîrkirawaney rojanê bû to bewanewe cwan bûy bewanewe eşnaytewe... Emewê rûberû pêy bilêm: ke to newrese sewzekey çawanî xot bîr nemabê Wa baştire her be pêy xot biçîte naw ew deryaçey 'şermanewe' Ke dem û çawit riştûnî ta exnikêy Le serê ra Le lay xwawe le derbendêkî nûrewe be şew 'ba'yekî zor xembar hêwaş hêwaş, kize kize... berew goristanî gewre da’egerê û Yeke yeke 'lebîrkirawan'y ewê bang ekat û Her hemûyan hel’esênê û Legel xoyda berew damênî girdeke eyanhênê û Le berayî naw temêkî gul gulîda legelyanda da’enîşê û be espayî eyandiwênê Êwe le bîr deng çûnewe Êwe le bîr reng çûnewe Le bîr dîrokî mirov û le bîr wilat çûnewe Belam le bîr xwa neçûnewe Min maçî xwa û min baweşî dilnewayî tenyay hemû tenyakan û Xerîbîy gişt xerîbanî em gerdûnem bo hênawin! Bîrkirawan şî’ryan tya bû Çawî wişeyan her ter bû Awazyan tya bû Hesretyan hêşta efrî! Bîrkirawan, ewane bûn be dem be dest be henase bo ewanî dî dinyayan cwantir kird û Belam xoyan be tenha her nêlenêlî dozexekey jyanyan dî! Jyantan baş min nawim 'kêl'e Kêlî gorî şimşalêkî le bîrkirawim Nîwem şikawe û bistêkim be derewe mawe Bawer nakem ne to ne gird û ne ew dar’erxewanane û Ne hîç rêbwarê êmeyan her le bîr mabê Ba bîrit bixemewe Eger to xoyşit neyzanî etwanî le gumeze gewrekey êre bipirsî 'daykî cemal'* le kwêd nêjrawe!? Ew roje nîştîman xoy be lamda royşit û Lêm helnût û keçî neşîwit merheba!] Dîmenêkî şanoyî: şwên: ser cadey seholeke Kat: serlebeyanî Dû dirextî ser şosteke be tenîşt yekewe Lewlayşewe pyawêkî kete û çekdar Dûrtirîş komelê genc rawestawin Yekem dirext rû ekate dûhem dirext: to ew wênekêşet enasî!? Dûhem dirext: ey çon! kem roj hebuwe eger aw û hewa xoş bûbê Serle’êwaran, nehatbête lamewe û destêkîşî nexsitibête ser şanim! Yekem dirext: ey ezanî emro çîye!? Dûhem dirext: emro salyadî koçî sûrî ewe! Yekem: le mamzêkî sipîy rohsûk eçû! Dûhem: belam xoy sewz bû Yekem: ezanî le berdemî minda kewt... ey to agat lê nebû!? Dûhem: min çawim lê nebû Lew kateda nîştîman diruşmêkî pya hel’ewasîm! Yekem: ey wênekanît dîbû!? Dûhem: hendêkyan. çend carêk leber çawî min tablokanî nîşanî hawrêkanî eda... Eme berlewey le dwayîda le mozexanekey ewberewe pêşangayan bo bikatewe! Yekem: carbecar wêney êmeyşî ekêşa Dûhem: belam weku wênekêşe konekan na... na Ew wêney rohmanî ekêşa nek rwaletman Yekem: raste. rojêk nîştîman lay minewe rawestabû eyut: min lew wênane tênagem Dûhem: înca ew le çî egat! Yekem: wa xoyşî berew êre hat Nîştîman le şêwey pyawe kete û çekdarekeda dête layanewe û ewestê Nîştîman: ewe çîye wa sertan nawe be serî yekewe!? Yekem: basî ew wênekêşe ekeyn ke le rûdawêkî şûmî utumbîla lêreda kewt be dema Nîştîman: a... a... şitêkî wam le bîre! Dûhem: etnasî? Nîştîman: ey çon... ey çon... ê serdar sewz nalên!? Yekem: 'pê’ekenê' de fermû! serdarî çî!? Serwet... serwet Nîştîman: a... a... na... bibûrin... be rastî ewene serim qale Xerîkim nawî xoyşim bîr eçêtewe Dûhem: ey wênekanît dîbûn!? be latewe çon bûn!? Nîştîman: be rastî zor kem. belam min têyan ne’egeyştim (be pêkenînewe) carêkyan wêney pyawêkî nîşandam Sê çwar dem û çawî hebû... Axir mirov çon sê dem û çawî heye!? ha... wa nîye!? Dûhem: bo na!? ême rojane to ebînîn le sê çwar dem û çaw zyatrîşt heye! Yekem: eme raste Min ew roje le kirdinewey bazarêkî gewreda tom bînî çwar dem û çawit hebû Dem û çawêkî kurdî û yekêkî turkî û yekêkî farsî û yekêkî ’erebî Nîştîman: şitî wa nîye. ewe her çawî êwe wam ebînin! Dûhem: ew roje her lêreda bû basî belênderêkî dewlemendî em şare kira... To nawî xoy û baw û bapîrî û reçelekît her hemûyt ezanî, leberit bûn Tenanet nawî daykî û nenkî nenkîşî... keçî... (yekem boy tewaw ekat) keçî nawî şeqamêkî gewrey naw dinyay hunerî em şare nazanî!? (nîştîman: eşlejê) serqalî... serqalî... Bibûrin bibûrin... min ebê birom... Çunke tozêkî tir pêwîste berdî binaxey "kompanyay azadî" dabnêm (erwat) Duwem: tuxwa eme nîştîmane!? yan muqawîl!? Yekem: baştir ba birwat! Duwem: ay ke rojêkî xemgîne... rojêkî reng xolemêşîy... Yekem: çi zyanêkî gewre bû!? bo em şeqame û bo êmew bo huner û bo cwanî û bo hemû dinyayş! Dûhem: ey ême emro çî bikeyn!? Yekem: serle’êwarew her lêreda salyadêkî gewrey bo egêrîn... Ew gencaneyş her hemûyan legelmanin... Dûhem: min be nyazim pexşanêkî be gelawerîwekanim bo binûsim! Yekem: min şî’rêkim bo nûsîwe. dirêj nîye... Eger bêzarit nekem her îsa hez’ekem bot bixiwênmewe! Dûhem: be gwêçkey dilî hemû gela û pijupoyekim gwêt lê egirim Yekem: şî’reke exwênêtewe. gencekanîş dêne layewew ewanîş gwê egirin [le damênî wenewşeyî em xemeda... emro çil û liq û gelam her hemûyan yeke yeke û gopke... gopke xoyan be zerd dapoşîwe û çawyan pir le esrîn sewze! ey 'ba'y hesret xêra were û ... bigere lam bo semayekî dozexîn desim bigre û ta sûtanî berdem xuda bimrifêne û her lewêda be peremûçî ’eşqêkî taq û tenya kilpe ... kilpe le naw kotelêkî şînd wêney mamzê bikêşe ke le wilatî çeqoda zor kem jya! ey 'ba'y hesret sema, sema, sema, sema be dewrî ew mamzeda be dewrî ew ewîneda û legel mergêkî tenyada sema û sema ey 'ba'y hesret to mandûyş bî, mandû nabim leber ewey em semaye semay ebedîy ’eşqêke heta rengekan bimênin dwayî naye (kotayî şanoname)]