← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
چەندە بریندارم - بێ مۆسیقا
عومەر ئینقیلاب٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە لە دونیادا چەندم کێشاوە ڕەنج و جەفا لە دونیادا چەندم کێشاوە ڕەنج و جەفا بۆ کوردی خۆفرۆش و پەست و بێ تەجروبە و بێوەفا چەند ئەزیزم لە دەست داوە دەربەدەریم کێشاوە تاڵ و سوێریم قووت داوە پیر بووم لە بەین چووم لاڵ بم کوێر بم هیچم نەدیوە هەتا ئەلعان هەر ڕۆشتووە بە با باری هەموو سەربارێک لە مردن بەدەر بۆ قەوم و میللەتەکم نەما ئای چەندە بریندارم وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە ئەمن دڵم تەنگە و دڵم بریندارە بە خۆم نییە خەوم نایە بەو شەوە نیوەشەوە خەوی شیرنم ڕەویوەتەوە گوڕ و گونەی لێ گرتوومە بەبێ شەهید و بەبێ میللەتە کە بۆم ژیر نابێتەوە ئای چەندە بریندارم وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە بەوەی نییە ئەزیزەکەم تۆ فەوتت کردووە و لێرە نەماوی ئەگەر باوەڕ بفەرمووی ئەتۆ بابە گەورەی کوردانی لە مەغز و دڵی هەموو کورداندا ئەتۆ هەر ماوی وەکوو داری میوەی بە قەلبی هەموو کورداندا پەیوەند کراوی ئەتۆ نەمردووی براکەی بابم شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار لەسەر هەموو شادییەک و شینێک لەگەڵمانای ئەتۆ هەر ماوی ئەرێ دەلێم کاکینە برادەرینە هەرچەندی دەلیل و مەسەلە بۆ دڵ دێنمەوە کە دڵی بێچارە بریندارە و بۆم نالاوێتەوە *؟ بەبێ قەوم و میللەت و شەهیدەکانم بۆم ژیر نابێتەوە شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار چاوم لە نەعمەت و لوتفی خودایە کەنگێ دێ برینی شەهیدانم بۆ پڕ دەکاتەوە ئای چەندە بریندارم
Were delêm kakîne biraderîne le dunyada çendim kêşawe renc û cefa Le dunyada çendim kêşawe renc û cefa Bo kurdî xofroş û pest û bê tecrube û bêwefa Çend ezîzim le dest dawe derbederîm kêşawe Tal û swêrîm qût dawe pîr bûm le beyn çûm Lal bim kwêr bim hîçim nedîwe heta el’an her roştuwe be ba Barî hemû serbarêk le mirdin beder bo qewm û mîlletekim nema Ay çende birîndarim Were delêm kakîne biraderîne emin dilim tenge û dilim birîndare Be xom nîye xewm naye Bew şewe nîweşewe xewî şîrnim rewîwetewe gur û guney lê girtûme bebê şehîd û bebê mîllete ke bom jîr nabêtewe Ay çende birîndarim Were delêm kakîne biraderîne Bewey nîye ezîzekem to fewtit kirduwe û lêre nemawî Eger bawer bifermûy eto babe gewrey kurdanî Le mexiz û dilî hemû kurdanda eto her mawî Wekû darî mîwey be qelbî hemû kurdanda peywend kirawî Eto nemirdûy birakey babim Şew û roj û leyl û nehar leser hemû şadîyek û şînêk legelmanay Eto her mawî Erê delêm kakîne biraderîne Herçendî delîl û mesele bo dil dênmewe Ke dilî bêçare birîndare û bom nalawêtewe *? bebê qewm û mîllet û şehîdekanim bom jîr nabêtewe Şew û roj û leyl û nehar çawim le ne’met û lutfî xudaye Kengê dê birînî şehîdanim bo pir dekatewe Ay çende birîndarim