← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دووری
خالید ڕەشید٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کەسەکانم من بێ ئێوە مناڵێکم بە بێ باوک هاوڕێکانم من بێ ئێوە کۆرپەیەکم بە بێ دایک دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم بە ڕۆح هەمیشە لاتانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم دوورم بەڵام ئەزیزانم من هەمیشە لە لاتانم کاتێ چاوی گەشی هەتاو دنیا نیگاباران ئەکا کاتێ خوڕەی ماچی باران کێڵگەی تینوومان ئاو ئەدا کاتێ ویژدان هاواری هەق بە گوێی تاوانا هەڵ ئەدا بیرتان ئەکەم ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم بیرتان ئەکەم ئەزیزانم من هەمیشە لە لاتانم کەسەکانم لە دووریتان من هەموو ساتێکم مەرگە دەسا پارەی من بۆ نەورۆز چاوە گیانە، دڵە، جەرگە تاسەی دووری و سۆزی ئێوە لە ناو خەزێنەی دڵمایە خەمی گەورەی عەشقی ئێوە هەموو ساتێ لە دڵمایە خەمی گەورەی عەشقی ئێوە هەموو ساتێ لەگەڵمایە ئەگەر ئێوە پاییزێ بن منیش گەڵایێکی زەردم ئەگەر ئێوە بەهارێ بن منیش گوڵێکی بێگەردم ئێوە کەنار من شەپۆلم ئێوە خاکن منیش خۆڵم دوورم بەڵام ئەزیزانم بە ڕۆح هەمیشە لاتانم دوورم بەڵام ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم بیرتان ئەکەم ئەزیزانم هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
Kesekanim min bê êwe minalêkim be bê bawik Hawrêkanim min bê êwe korpeyekim be bê dayk Dûrim belam ezîzanim hawdemî roj û şewtanim Be roh hemîşe latanim hawdemî roj û şewtanim Dûrim belam ezîzanim hawdemî roj û şewtanim Dûrim belam ezîzanim min hemîşe le latanim Katê çawî geşî hetaw dinya nîgabaran eka Katê xurey maçî baran kêlgey tînûman aw eda Katê wîjdan hawarî heq be gwêy tawana hel eda Bîrtan ekem ezîzanim hawdemî roj û şewtanim Bîrtan ekem ezîzanim min hemîşe le latanim Kesekanim le dûrîtan min hemû satêkim merge desa parey min bo newroz çawe gyane, dile, cerge Tasey dûrî û sozî êwe le naw xezêney dilmaye Xemî gewrey ’eşqî êwe hemû satê le dilmaye Xemî gewrey ’eşqî êwe hemû satê legelmaye Eger êwe payîzê bin minîş gelayêkî zerdim Eger êwe beharê bin minîş gulêkî bêgerdim Êwe kenar min şepolim êwe xakin minîş xolim Dûrim belam ezîzanim be roh hemîşe latanim Dûrim belam ezîzanim hawdemî roj û şewtanim Bîrtan ekem ezîzanim hawdemî roj û şewtanim