← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
لە سیلەی قەبران - بێ مۆسیقا
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
خەبەر بەرن بۆ خزمانم ئاورێک بەربۆتە خەرمانم بۆچ لێم زیزە مێهرەبانم تەحە لەو ڕێزەخاڵانە کچێ بۆ من باشن ئەو چاوانە چ بکەم یاری خۆمە لێم نەبانە لە سیلەی قەبران هەی سزایە حاکم بمکوژێت لەو قەڵایە خۆ من نانێم مەیلی ئەو لەیلایە قوربانی گوارەی زێوت بم ئاخ من بە فیدای خەندەی لێوت بم ڕایشکێنە ڕایشکێنە و بە چریکێکی مێرانە با بچینە مەڵبەندی شەڕێ و شەڕ داوەتی کوردانە ئەی وەی ئەی وەی چیم لێ هات بووم بە کۆترەکەی دووروڵات من پیر بووم و یار بۆچ نەهات جا وەرگەڕێ با باڵات ببینم کچێ با دەرچێ گیانی شیرینم یاڕەبی من بمرم قەت مەرگت نەبینم غەریبم بۆ تۆ من لە شنۆیە کوڵمەکەت گوڵی لیمۆیە جا گوارەی وا لە گوێت سێ گۆیە قوربانی خەت و خاڵت بم من بە فیدای جوانێ جەماڵت بم خوڵقم کە ئامین گیان با لە ماڵت بم
Xeber berin bo xizmanim Awrêk berbote xermanim Boç lêm zîze mêhrebanim Tehe lew rêzexalane Kiçê bo min başin ew çawane Çibkem Yarî xome lêm nebane Le sîley qebran hey sizaye Hakim bimkujêt lew qelaye Xo min nanêm meylî ew leylaye Qurbanî gwarey zêwit bim ax Min be fîday xendey lêwit bim rayşkêne rayşkêne û be çirîkêkî mêrane Ba biçîne melbendî şerê û şer dawetî kurdane Ey wey ey wey çîm lê hat Bûm be kotrekey dûrulat Min pîr bûm û yar boç nehat Ca wergerê ba balat bibînim Kiçê ba derçê gyanî şîrînim Yarebî min bimirim qet mergit nebînim Xerîbim bo to min le şinoye Kulmeket gulî lîmoye Ca gwarey wa le gwêt sê goye Qurbanî xet û xalit bim Min be fîday cwanê cemalit bim Xulqim ke amîn gyan ba le malit bim