← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەی وەی لەنجە و هاوار بە ماڵم

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دەست لە بانی دەست هەر خزمەتکارم
ئەی وەی لەنجە و هاوار بە ماڵم
بە جوابدانەکەت هەر منەتبارم
شل شل تەسکۆڵێ مردم تەنیا بە ماڵم

ئەی لەنجە و لەنجە و لەنجەیە
لەنجەی بە سەری پەنجەیە

باڵابەرز و هەی کەڵەگەتێ
ئەگەر دەستێکم دەتگاتێ
سەد ماچ دەکەم من بە کەڕەتێ
ئەی لەنجە و هاوار بە ماڵم
من وەک پەروانە سووتا باڵم

ناسک و نەرمە و چاوت جوانە
نەشمیلانە و خانومانە
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
لەنجەی بە سەری پەنجەیە
Dest le banî dest her xizmetkarim
Ey wey lence û hawar be malim
Be cwabdaneket her minetbarim
Şil şil teskolê mirdim tenya be malim

Ey lence û lence û lenceye
Lencey be serî penceye

Balaberz û hey kelegetê
Eger destêkim detgatê
Sed maç dekem min be keretê
Ey lence û hawar be malim
Min wek perwane sûta balim

Nask û nerme û çawit cwane
Neşmîlane û xanumane
Ey wey lence û hawar lenceye
Lencey be serî penceye