← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
هێی گیانی من
هۆمەر دزەیی ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هێی گیانی من تۆی هۆی ژین و مانی من هەناسەی خاوی تۆ نیگای تێرئاوی تۆ دەرمانن بۆ ژانی من دە وەرە هەی گیانی من هێی ڕەشتاڵە مەمکت نەگەیوە کاڵە سوخمەت دەترازێنم بۆخۆمی دەردێنم پڕچنگ و تونگ و خرپن دە وەرە هەی گیانی من هێی چاوڕەشێ گەردنکەش ڕوومەتگەشێ بە لەنجە و لاری خۆت قیبلەی لاساری خۆت دڵ ئەکەی ئەنجن ئەنجن دە وەرە هەی گیانی من هێی هەناوم ڕووناکیی هەردوو چاوم ئەتۆی باوانی من نازدار حەیرانی من هەر ئەتۆی شایانی من دە وەرە هەی گیانی من
Hêy gyanî min Toy hoy jîn û manî min Henasey xawî to Nîgay têr’awî to Dermanin bo janî min De were hey gyanî min Hêy reştale Memkit negeywe kale Suxmet detrazênim Boxomî derdênim Pirçing û tung û xirpin De were hey gyanî min Hêy çawreşê Gerdinkeş rûmetgeşê Be lence û larî xot qîbley lasarî xot Dil ekey encin encin De were hey gyanî min Hêy henawim Rûnakîy herdû çawim Etoy bawanî min Nazdar heyranî min Her etoy şayanî min De were hey gyanî min