← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
وەتەن - سروود
نەجمەدین غوڵامی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەی وەتەن با ئاگردانی زاماری بەر بارانیش بم با قەیاغی هەڵگەڕاوی نیوەشەوی تۆفانیش بم لە ڕێتا ئاگرێکم هەر دووکەڵاوی مەرگم نییە بەسەر کێوی داخا ئەڕۆم کزە و ترسی جەرگم نییە سوێند بە ناوت هەر پێشمەرگە تاقانەکەی جارانی تۆم هەر ئاوێنە هەتاودیدەی قەیوانەکەی جارانی تۆم لێت نەشێوێ ڕێ پەشێوێ بڵێ مەیلی ئەوسای نییە هەڵزنینێ ڕاچەنینێ تاوێ سەدای ئەوسای ئەوسای نییە لە بیرت بێ ئەی وەتەن من ئافاتی شەڕ نەیبەزاندم وەک ئەسپەکەی با و بۆران بم هیچ بۆرانێ نەیبەزاندم ئەمێستاکەش ئەی کوردستان سوێند بە بەفری قەندیلەکەت سوێند بە نەغمەی ئاڵەنەغمەی تەیرە مەست و خۆشخوانەکەت هەر وەک ئەوسا هەتا مردن بەردەبازی ڕێگات ئەبم بەرتەڵان و هەر پەرژینی بەرهەیوانی دەرگات ئەبم تۆش نەکەی نا، دڵ لە دڵ بەی بڵێی دوورە پێشمەرگەکەم تۆ بە لوورەی با بانگم کە و منیش وە پای باران ئەگەم
Ey weten ba agirdanî zamarî ber baranîş bim Ba qeyaxî helgerawî nîweşewî tofanîş bim Le rêta agirêkim her dûkelawî mergim nîye Beser kêwî daxa erom kize û tirsî cergim nîye Swênd be nawit her pêşmerge taqanekey caranî tom Her awêne hetawdîdey qeywanekey caranî tom Lêt neşêwê rê peşêwê bilê meylî ewsay nîye Helzinînê raçenînê tawê seday ewsay ewsay nîye Le bîrit bê ey weten min afatî şer neybezandim Wek espekey ba û boran bim hîç boranê neybezandim Emêstakeş ey kurdistan swênd be befrî qendîleket Swênd be nexmey alenexmey teyre mest û xoşxiwaneket Her wek ewsa heta mirdin berdebazî rêgat ebim bertelan û her perjînî berheywanî dergat ebim Toş nekey na, dil le dil bey bilêy dûre pêşmergekem To be lûrey ba bangim ke û minîş we pay baran egem