← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
چێشتم ئەمڕۆ
باست حەمەغەریب٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات زەخمی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات من غەمم خوارد و غەمیش خوێنی جگەرمی خواردەوە بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسکی خوێنینم نەهات غەم سەری لێ دام و یارم قەت سەرێکی لێ نەدام سەبر و هۆشم ڕۆیوە غارەتگەری دینم نەهات دڵ دەسووتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر ساحێبی ڕووی ئاتەشین و زوڵفی چین-چینم نەهات جەرگ و دڵ هەر دوو لەنێو نافەی دەرووندا بوون بە خوێن شەممەیێ لەو مسکی نافەی ئاسکەکەی چینم نەهات دیدە وەک هەوری بەهاران خوێن دەبارێنی و سەدای پێکەنینی خونچەی نەو سەبزە پەرژینم نەهات گۆی سەرم چەوگانی میحنەت دایە بەر خۆی ڕای ڕفاند ئەلعەجەب بۆ شەهسواری خانەی ژینم نەهات بۆ چیمە گیان و لەشی بێ دڵ دڵیش بەندی ستەم هێندە بێزارم بە زەهریش خاتیمەی ژینم نەهات کەوتمە وەزعی نەزع و غەم خستمیە حاڵی غەرغەرە [کوردی] بێکەس خۆم لە هیچ لایەک سەدای شینم نەهات
Çêştim emro jehrî mar û rohî şîrînim nehat Zexmî konem hate jan û merhemî birînim nehat Min xemim xward û xemîş xwênî cigermî xwardewe Boye giryam çend be çend firmêskî xwênînim nehat Xem serî lê dam û yarim qet serêkî lê nedam Sebir û hoşim roywe xaretgerî dînim nehat Dil desûtê çîn be çîn deşkête ser yek wek fener Sahêbî rûy ateşîn û zulfî çînçînim nehat Cerg û dil her dû lenêw nafey derûnda bûn be xwên Şemeyê lew miskî nafey askekey çînim nehat Dîde wek hewrî beharan xwên debarênî û seday Pêkenînî xunçey new sebze perjînim nehat Goy serim çewganî mîhnet daye ber xoy ray rifand Eleceb bo şehiswarî xaney jînim nehat Bo çîme giyan û leşî bê dil dilîş bendî sitem Hênde bêzarim be zehrîş xatîmey jînim nehat Kewtime wezî nez û xem xistimye halî xerxere [Kurdî] bêkes xom le hîç layek seday şînim nehat