← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەی قومری
خەڵات خالید دلێر٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەی قومری بۆ ئەگری؟ سەرم سووڕماوە قومری بۆ ئەگری؟ بێباک دێیت و هەڵەفڕی بۆ ئەگری؟ دووری لە ئازاری دەس بۆ ئەگری؟ دووری لە داو و قەفەس بۆ ئەگری؟ لەگەڵ گوڵ هاوڕێ نەو کەس فرمێسکی چاوی ئەسڕی بۆ ئەگری؟ من کە دەم پڕ لە سکاڵام بۆ ئەگری؟ لەم ژیانەی لە ناوام بۆ ئەگری؟ بەڵام بڕوایی و هیوام ڕێگەی بێزاری ئەبڕی بۆ ئەگری؟ گریان چاری دەرد نییە بۆ ئەگری؟ چەکی ڕێی نەبەرد نییە بۆ ئەگری؟ دوور لە خەوش و گەرد نییە ڕێی ورەبەردان بگری بۆ ئەگری؟ ئەی قومری بۆ ئەگری؟ سەرم سووڕماوە قومری بۆ ئەگری؟ بێباک دێیت و هەڵەفڕی بۆ ئەگری؟
Ey qumrî Bo egrî? Serim sûrmawe qumrî Bo egrî? Bêbak dêyt û helefrî Bo egrî? Dûrî le azarî des Bo egrî? Dûrî le daw û qefes Bo egrî? Legel gul hawrê new kes Firmêskî çawî esrî Bo egrî? Min ke dem pir le sikalam Bo egrî? Lem jyaney le nawam Bo egrî? Belam birwayî û hîwam Rêgey bêzarî ebrî Bo egrî? Giryan çarî derd nîye Bo egrî? Çekî rêy neberd nîye Bo egrî? Dûr le xewş û gerd nîye Rêy wireberdan bigrî Bo egrî? Ey qumrî Bo egrî? Serim sûrmawe qumrî Bo egrî? Bêbak dêyt û helefrî Bo egrî?