← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
نا باوانم
چنار٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
تۆ دەڵێی قەدەر بە تەنیا من و تۆی لەیەک جیا کرد تۆی ناردە لای کەسێکی تر منی بە خەم ئاشنا کرد تۆ دەڵێی خودا دەزانێ من و تۆ قەت بەیەک ناگەین بۆیە بڕیار بوو بە دەست تۆ کۆشکی عەشقمان خەراپ کەین نا باوانم وا مەزانە نازانم بێوەفاییت کرد لە پێناوی عیشقی تازەت ڕۆیشتی و ماڵاواییت کرد نا باوانم بڕۆ برۆ ئیتر وەفات نەماوە گریان بە خۆم نییە و دڵم شکاوە مەگری بۆ من من دەزانم فرمێسکەکانت درۆیە ئیتر بڕوام بە چاوانم نەماوە نا باوانم وا مەزانە نازانم بێوەفاییت کرد لە پێناوی عیشقی تازەت ڕۆیشتی و ماڵاواییت کرد نا باوانم
To delêy qeder be tenya min û toy leyek cya kird Toy narde lay kesêkî tir minî be xem aşna kird To delêy xuda dezanê min û to qet beyek nageyn Boye biryar bû be dest to koşkî ’eşqiman xerap keyn Na bawanim wa mezane nazanim bêwefayît kird Le pênawî ’îşqî tazet royştî û malawayît kird Na bawanim Biro biro îtir wefat nemawe Giryan be xom nîye û dilim şikawe Megrî bo min min dezanim firmêskekanit diroye Îtir birwam be çawanim nemawe Na bawanim wa mezane nazanim bêwefayît kird Le pênawî ’îşqî tazet royştî û malawayît kird Na bawanim