← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

پۆتپۆری

شاناز زاهیر
زاراوە
هەورامیسۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

من ئارۆ ڕام کەوتەن ئاخ کۆنەهەواران
گیان دماو باڵاو تۆ من شاییم نەویاران
گیان دماو باڵاو تۆ من وەشیم نەویاران

قەڵای سنگبارانی خەم پاڵم دا پێ پێوە
قەڵاکەم ڕمیا ئازیز پاڵ بدەم بە کوێوە
بە یادی تۆوە ئەچمە هەورامان
ئەچمەوە میشلێی مەنزڵگەی یاران
ئەکەومە باسی بارگەی عەوداڵان

سەوزەی کاڵەبەی گیان سەوزەی ماڵەکەی
بۆچی کاڵۆ بووی گیان هاوسای ماڵەکەم

بیمارم خڕ بیمارم نەخۆش نیم دەردەدارم
گشت عالەم دەزانێ من بۆ تۆ شێت و هارم
ئەرێ من بۆ تۆ شێت و هارم
مەگەر ئێواران شنەی شەماڵێ
هەوری غەریبی ئاسمان ڕاماڵێ
ئەی دڵم خامۆش کا گیان خەیاڵی جاران
ئۆی خەیاڵی جاران
ئای چۆن ئاوەدان بوو گیان کۆنەهەواران
ئۆی کۆنەهەواران
بیمارم خڕ بیمارم نەخۆشم دەردەدارم
گشت عالەم دەزانێ من بۆ تۆ شێت و هارم
ئەرێ من بۆ تۆ شێت و هارم

چەمسیاو لەیلی گیان وەی ها لەم بەرەوە
ئەرێ خێڵخانەی خەمان باوانم ئەرێ ها لەم بەرەوە
ئەرێ خێڵخانەی خەمان ئازیزم ئەرێ ها لەم بەرەوە
چەمسیاو چەمسیاو چەمسیاو لەیلێ
چەمسیاو گیان لەیلی گیان
چەمسیاو گیان لەیلم لێ باوانم
چەمسیاو گیان لەیلم لێ
چەمسیاو چەمسیاو چەمسیاو لەیلێ
چەمسیاو گیان نازدار گیان
Min aro ram kewten ax konehewaran
Gyan dimaw balaw to min şayîm newyaran
Gyan dimaw balaw to min weşîm newyaran

Qelay singibaranî xem palim da pê pêwe
Qelakem rimya azîz pal bidem be kwêwe
Be yadî towe eçme hewraman
eçmewe mîşlêy menzilgey yaran
ekewme basî bargey ’ewdalan

Sewzey kalebey gyan sewzey malekey
Boçî kalo bûy gyan hawsay malekem

Bîmarim xir bîmarim nexoş nîm derdedarim
Gişt ’alem dezanê min bo to şêt û harim
Erê min bo to şêt û harim
Meger êwaran şiney şemalê
Hewrî xerîbî asman ramalê
Ey dilim xamoş ka gyan xeyalî caran
Oy xeyalî caran
Ay çon awedan bû gyan konehewaran
Oy konehewaran
Bîmarim xir bîmarim nexoşim derdedarim
Gişt ’alem dezanê min bo to şêt û harim
Erê min bo to şêt û harim

Çemsyaw leylî gyan wey ha lem berewe
Erê xêlxaney xeman bawanim erê ha lem berewe
Erê xêlxaney xeman azîzim erê ha lem berewe
Çemsyaw çemsyaw çemsyaw leylê
Çemsyaw gyan leylî gyan
Çemsyaw gyan leylim lê bawanim
Çemsyaw gyan leylim lê
Çemsyaw çemsyaw çemsyaw leylê
Çemsyaw gyan nazdar gyan