← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دولبەری چاومەست
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
گیانە خوڕەی ئاوی شەو ئاخ دەنگی بلوێرێ نازی یاری با وەفا ئاخ کاتی شەوبێرێ من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ دولبەرەی چاومەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست گیانە خرمەی پووڵەکە و ئاخ مێخەک و گواران شەوگەڕی شەوداوەت و یان هەوهەوی سواران من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ بولبولی سەرمەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە هیجری تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست گیانە بەزمی بولبول و ئاخ بازی کوێستانێ قاسپەقاسپی خاسەکەو یان دەنگی حەیرانێ من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ دولبەرەی چاومەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست خۆشە یاری باوەفا ئاخ بێتە سەر دینت تا دەمری ساکین دەبێ ئاخ جەرگی خوێنینت من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ بولبولی سەرمەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست گیانە جەرگم هەڵدڕن ئاخ پڕ لە زووخاوە یاری شۆخم بێنە دی/دوێ نەدی ئاخ بۆچی تۆراوە من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ بولبولی سەرمەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست گیانە مەستی عیشقی تۆم ئاخ شێت و شەیداتم بۆچی تۆراوە لە من ئاخ تاقە ئاواتم من لە عیشقی تۆ کزم چاوەڕەشەی کارمامزم ئاخ بولبولی سەرمەست بێنە کوڵمەت هەڵمژم من لە دووریی تۆ دژم ئاخ دولبەرەی چاومەست
Gyane xurey awî şew ax dengî bilwêrê Nazî yarî ba wefa ax katî şewbêrê Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax dulberey çawmest Bêne kulmet helmijim min le dûrîy to dijim Ax dulberey çawmest Gyane xirmey pûleke û ax mêxek û gwaran Şewgerî şewdawet û yan hewhewî swaran Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax bulbulî sermest Bêne kulmet helmijim min le hîcrî to dijim Ax dulberey çawmest Gyane bezmî bulbul û ax bazî kwêstanê Qaspeqaspî xasekew yan dengî heyranê Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax dulberey çawmest Bêne kulmet helmijim min le dûrîy to dijim Ax dulberey çawmest Xoşe yarî bawefa ax bête ser dînit Ta demrî sakîn debê ax cergî xwênînit Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax bulbulî sermest Bêne kulmet helmijim min le dûrîy to dijim Ax dulberey çawmest Gyane cergim heldirn ax pir le zûxawe Yarî şoxim bêne dî/dwê nedî ax boçî torawe Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax bulbulî sermest Bêne kulmet helmijim min le dûrîy to dijim Ax dulberey çawmest Gyane mestî ’îşqî tom ax şêt û şeydatim Boçî torawe le min ax taqe awatim Min le ’îşqî to kizim çawereşey karmamzim Ax bulbulî sermest Bêne kulmet helmijim min le dûrîy to dijim Ax dulberey çawmest