← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
هەتا زیندووم
ئیدریس مەڕانی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان لە من ڕووی نەداوە سووچ و تاوان هەتا زیندووم وەرە، مردم لە تاوان تەنینی دەنگی تۆم ئاهەنگی ژینە کە مردم نامەوێ ئەو گەرمەشینە وەرە وا بزانە مردووم و نەماوم لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم دەزانم کاتێ بمرم قوڕ دەپێوی دەبێتە هاودەمت ناڵە و پەشێوی هەتا زیندووم گوڵێک بێنە بە دیاری گوڵم ناوێ لە مڵکی نادیاری
Ke mirdim namewê bimrî le tawan Dilopî xwên bibarênî le çawan Le min rûy nedawe sûç û tawan Heta zîndûm were, mirdim le tawan Tenînî dengî tom ahengî jîne Ke mirdim namewê ew germeşîne Were wa bizane mirdûm û nemawim Le amêzim gire hest û henawim Dezanim katê bimirim qur depêwî Debête hawdemit nale û peşêwî Heta zîndûm gulêk bêne be dyarî Gulim nawê le milkî nadyarî