← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
لەوێ مەمرە
عادڵ عەزیز٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لەوێ مەمرە..جانی جانان لەوێ مەمرە نە «با»ی ئەوێ تۆ ئەناسێ و نە مەلێکی و نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ تۆ لە کام بەفری شاخانی! لەوێ مەمرە جانی جانان کێ نایزانێ گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و هەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ کێ نایزانێ تۆ تەنیایت بە شێوەبێ یا بەڕەگ و یان بە گەڵا و یان بە لاسک هەر لە درەختی شەوانێ ئێرە ئەچێ تۆ تەنیایت لە پایزە هەژارەکەی سلێمانی و تۆ تەنیایت هەر لە تەنیایی خوای ئێرە و لە کۆترە شینکەی کەسیرەی بەر پڕوشەی ئێواران و لە ئەرخەوانی بێ خەوی سەیوان ئەچێ لەوێ مەمرە و نە غەریبی غەریبتر و نە تەنیایی تەنیاتر و نە بێکەسیم بێکەستر کە لەوێ مەمرە جانی جانان لەوێ مەمرە کە لەوێ بوویت لێرە وشەم لەبەر پەنجەرەی شێعردا بێ ئارام و هەمیشە چاوەچاویان بوو لە تەنیاییمیان ئەپرسی کەی دێتەوە لە ئێستەیشدا کە تۆ لێرەیت گوڵەکانی نێو ئامستردام ڕوویان کردۆتە ڕۆژهەڵات لە گوڵفرۆش و سەبەتەی گوڵەکانی و لە ئینجانە و پەرژینی باغچە ئەپرسن کەی دێتەوە تۆ بۆیە وا بۆنت خۆشە و ناسکی و خۆشەویستی لە نێوانی گوڵ و شێعرا دێیت و دەچیت
lewê memre… Canî canan! Lewê memre! Ne “ba”y ewê to enasê û Ne melêkî û Ne awî ewêş ezanê To le kam befrî şaxanî! Lewê memre Canî canan! Kê nayzanê Gilî ewê ’eşq bire û meyl bire û Her bîrçûnewey tiya erwê Kê nayzanê! To tenyayît Be şêwebê ya be reg û Yan be gela û yan be lask Her le dirextî şewanê Êre eçê... To tenyayît Le payze hejarekey Silêmanî û To tenyayît her le tenyayî xway êre û Le kotre şînkey kesîrey Ber pruşey êwaran û Le erxewanî bê xewî Seywan eçê! Lewê memre û Ne xerîbî xerîbtir û Ne tenyayî tenyatir û Ne bêkesîm bêkestir ke! Lewê memre Canî canan Lewê memre... Ke lewê bûyt lêre wişem Leber pencerey şê’rda Bê aram û hemîşe çaweçawyan bû Le tenyayîmyan epirsî key dêtewe Le êsteyişda ke to lêreyt Gulekanî nêw Amistirdam rûyan kirdote rojhelat Le gulfiroş û sebetey gulekanî û le încane û Perjînî baxçe epirsin Key dêtewe To boye wa bonit xoşe û naskî û xoşewîstî Le nêwanî gul û şê’ra dêyt û deçît