← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

دایە دایە

شوان کابان
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دایە دایە بۆ پرسیاری فرمێسکی
ئەو دوو چاوانەت هەزار وەڵام لە دڵمایە
دایە دایە بۆ سپێتیی قژی ڕەشت
هەزار فرمێسکی قەتیسماو لە چاومایە

دایە دایە بەسە گریان بۆ دووری من
بۆ نازانی ئەو ڕێگایەی ئێمەی کوردی پیادا ئەڕۆین
سەرفرازیی سەرفرازیی بۆ گشت چەوساوە تێیدا
دایە دایە
Daye daye bo pirsyarî firmêskî
Ew dû çawanet hezar welam le dilmaye
Daye daye bo sipêtîy qijî reşt
Hezar firmêskî qetîsmaw le çawmaye

Daye daye bese giryan bo dûrî min
Bo nazanî ew rêgayey êmey kurdî pyada eroyn
Serfirazîy serfirazîy bo gişt çewsawe têyda
Daye daye