← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئاشتبوونەوە
کەماڵ محەمەد٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بمبەرەوە بۆ هەوارم هەرچەن ئێستا بێ هەوارم بمبەرەوە بۆ هەوارم هەرچەن هێشتا بێ هەوارم ئاشنام کە بە خەونێکی خۆش لە خەویشا من بێدارم نوێم کەرەوە بە نیگایە بمگەیەنە بە کازیوە خۆر میوان کە بە رۆژانم دڵم تاریکی پۆشیوە چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن ماسی ناو ئاوێکی لێڵم بۆ کانی ڕوونم بەرن چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن ماسیم لە ناو ئاوی لێڵە بۆ کانی ڕوونم بەرن لە ناو دەریادا غەرقم کە وەکوو دڵۆپێکی باران بە نیوەمانگ سەیرم بکە لە خەونی قووڵی ئاسمان وەکوو گوڵ پەڕپەڕئاسام بە ساتێک *؟ بکەرەوە بۆ مناڵی و ڕۆژانی زوو یادگارییەکانم بەرەوە چڵی هەستم لێ شکاوە، نا بۆ سووتانم مەبەن ماسیم لە ناو ئاوی لێڵە بۆ کانی ڕوونم بەرن
Bimberewe bo hewarim herçen êsta bê hewarim Bimberewe bo hewarim herçen hêşta bê hewarim Aşnam ke be xewnêkî xoş le xewîşa min bêdarim Nwêm kerewe be nîgaye bimgeyene be kazîwe Xor mîwan ke be rojanim dilim tarîkî poşîwe Çilî hestim lê şikawe, na bo sûtanim meben Masî naw awêkî lêlim bo kanî rûnim berin Çilî hestim lê şikawe, na bo sûtanim meben Masîm le naw awî lêle bo kanî rûnim berin Le naw deryada xerqim ke wekû dilopêkî baran Be nîwemang seyrim bike le xewnî qûlî asman Wekû gul perper’asam be satêk *? bikerewe Bo minalî û rojanî zû yadgarîyekanim berewe Çilî hestim lê şikawe, na bo sûtanim meben Masîm le naw awî lêle bo kanî rûnim berin