← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
قاسپە قاسپی کەو دێ
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لەبەر دەرکییان دارە هەنجیرە یان هەنارە لەسەر باڵای لێوئاڵێ با بمدەن لە سێدارە شەرتە تاکوو نەمکوژن دەسهەڵگر نیم لەو کارە شەو و ڕۆژ لەیل و نێهار دڵ بۆ تۆ بێقەرارە قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردوو هەر من بانگ دەکەم لێوئاڵێ، ئەو پێم دەڵێ دەردوو لەستۆی لێوئاڵێ دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان حاجی قەرەنی ئاغا نیم گەورەی ئێلی بڵباسان هیج من تەلەڤزیۆن نیم دامدەنێن بۆ قسە و باسان عاشقی دوو چاوی بازم دەیڕفێنم سووک و هاسان قاسپە قاسپی کەو دێ لە بان دار و نساران کەو و کەوباڕ دەخوێنێ لە ئیزگەی ڕادوێی تاران کچێ لەسەر باڵای لێوئاڵێ با بکرێم بەردی داران* دە وەرە دەستم دەستۆ کە و لێوئاڵ وەک جاری جاران وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بە تەمە لەبەر خۆفی خودام نەبێ وەک جوو بۆت دەگرم شەمە ناوێرم ئەو کچەی ماچ کەم پێم دەڵێ خەڵکی عەجەمە دە وەرە دە وەرە با جووت بین سەڵا قەت کەسم نەما
Leber derkîyan dare hencîre yan henare Leser balay lêw’alê ba bimden le sêdare Şerte takû nemkujin deshelgir nîm lew kare Şew û roj leyl û nêhar dil bo to bêqerare Qaspe qaspî kew dê kew le binarî berdû Her min bang dekem lêw’alê, ew pêm delê derdû Lestoy lêw’alê depsênim kareba û mûrû û zerdû Xo min kwêstanî lend nîm bênim karg û rêwasan Hacî qerenî axa nîm gewrey êlî bilbasan Hîc min televzyon nîm damdenên bo qise û basan ’aşiqî dû çawî bazim deyrfênim sûk û hasan Qaspe qaspî kew dê le ban dar û nisaran Kew û kewbar dexwênê le îzgey radwêy taran Kiçê leser balay lêw’alê ba bikirêm berdî daran* De were destim desto ke û lêw’al wek carî caran Wekû kwêstanî bêstûn dayme serim be teme Leber xofî xudam nebê wek cû bot degirim şeme Nawêrim ew kiçey maç kem pêm delê xelkî ’eceme De were de were ba cût bîn sela qet kesim nema