← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ژن
فرمێسک حافز٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کوتم: دەبێ خەم وەلا نێم خەم خۆرەیە... کوتم: دەبێ کۆشکی کەسەر تێک ڕووخێنم کوتم: دەبێ بادەی پەژارە بڕێژم شووشەی جەخار تێک بشکێنم تێک بشکێنم کەچی دیتم زۆر ئەستەمە... من کچی کوردم* ڕایەڵ و پۆی بزە و نیگا و وتەم خەم و پەژارەیە چۆن دەتوانم؟ من ڕواوی شۆرەکاتم ڕێبواری ڕێگای نەهاتم دوورە هاتم خەم هەوێنی ژیانمە خەم بوونمە خەم مانمە
Kutim: Debê xem wela nêm Xem xoreye... Kutim: Debê koşkî keser Têk rûxênim Kutim: debê badey pejare birêjim Şûşey cexar têk bişkênim Têk bişkênim Keçî dîtim zor esteme... Min kiçî kurdim* Rayel û poy bize û nîga û witem xem û pejareye Çon detwanim? Min rwawî şorekatim Rêbwarî rêgay nehatim Dûre hatim Xem hewênî jyanme Xem bûnme Xem manme