← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەزانی کەی
تاهیر خەلیلی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
وەکوو هەنگی سەر هەڵاڵە سەر بکەمە سەر گوڵاڵە سنگی نێرگز هەڵبمژم کەمەرەی تاڤگە بگوشم ئەزانی کەی، ئەزانی کەی هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی کە ئازاد بوو نیشتیمانم بەهارەکەی کوردستانم ئیتر دەستی جوانی هونەر دۆستی مۆسیقا و دەستی پەڕ ئەنەینە ناو دەستی گەلان ئەشی ئەڵێین لەگەڵ مەلان ئەزانی کەی، ئەزانی کەی هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی کە ئازاد بوو نیشتیمانم بەهارەکەی کوردستانم با بە یەک دەنگ، بە یەک ئاواز دەشت و چیا بخەینە پەرواز بڵەین ئاشتی، ئاشتی بۆ گەل دەنگ بداتەوە دەمی کەل ئەزانی کەی، ئەزانی کەی هەناو و دڵ ئەڵێن ئۆخەی کە ئازاد بوو نیشتیمانم بەهارەکەی کوردستانم
Wekû hengî ser helale Ser bikeme ser gulale Singî nêrgiz helbimjim Kemerey tavge biguşim Ezanî key, ezanî key Henaw û dil elên oxey Ke azad bû nîştîmanim Beharekey kurdistanim Îtir destî cwanî huner Dostî mosîqa û destî per Eneyne naw destî gelan Eşî elêyn legel melan Ezanî key, ezanî key Henaw û dil elên oxey Ke azad bû nîştîmanim Beharekey kurdistanim Ba be yek deng, be yek awaz Deşt û çya bixeyne perwaz Bileyn aştî, aştî bo gel Deng bidatewe demî kel Ezanî key, ezanî key Henaw û dil elên oxey Ke azad bû nîştîmanim Beharekey kurdistanim