← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە

لاڤە واحید
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نەسرین گوڵی بەهارم گیانە نموونەی ڕۆژگارم
کچێکی کوردستانم هاوار جوانی کردگارم
کچێکی کوردستانم ئامان جوانی کردگارم

نەسرین ئەمڕۆ بەهارە گیانە خۆشتر لە ساڵی پارە
با بڕۆین بۆ سەیری باخان گیانە لەم دەشت و مێرگوزارە

سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وادەی گوڵانە
وەرزی گوڵ و گوڵخونچە ئامان چریکەی بولبولانە
Nesrîn gulî beharim gyane nimûney rojgarim
Kiçêkî kurdistanim hawar cwanî kirdigarim
Kiçêkî kurdistanim aman cwanî kirdigarim

Nesrîn emro behare gyane xoştir le salî pare
Ba biroyn bo seyrî baxan gyane lem deşt û mêrguzare

Seyran mangî nîsane gyane çunke wadey gulane
Werzî gul û gulxunçe aman çirîkey bulbulane