← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
تەسکە و تەنک
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی ماڵت وێران بێ شەوە بۆچ منت نەبردەوە عاشقی دوو برۆی کەژاڵم جووت پەیوەستن پێکەوە پێم گوت یانە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی دوێنێ دەچووم بۆ بازاڕ بکڕم کانی و گەناوە چ دیم شەخسێ هەر وەک مانگ لە ڕێکەما وەستاوە وتم ئەی شەخس تۆ چکارەی مەگەر چەتەی لەم ناوە وتی نە چەتەم نە ڕێبوار دایکم ناردوومیە ئەم ناوە ها کوڕە دە بێ ماچم کە بەختم بۆ تۆ هێناوە تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی دەردت لە ماڵم ئایشێ ناڵچەی زێڕی لە کەوشێ ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە و دەستی دێشێ هەی زریان خەجاڵەت بی تۆز لە یارم نەنیشێ پشتێندەکەی شل بووە لۆیەکی لە دووی دەخشێ تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی یارم لە ناو پەنجەرە بە ناز وێسا وە پاوە ئەیژی هەسارەی سوبحە لە کەل گۆشەی کەژاوە تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی
Teske û tenk tenkî, henar denk denkî Bo çiley hawîn denalê dayney le ber fênkî Malit wêran bê şewe boç minit nebirdewe ’aşiqî dû biroy kejalim cût peywestin pêkewe Pêm gut yane bimkuje yane regelim kewe Teske û tenk tenkî, henar denk denkî Bo çiley hawîn denalê dayney le ber fênkî Dwênê deçûm bo bazar bikirim kanî û genawe Çi dîm şexsê her wek mang le rêkema westawe Witim ey şexis to çikarey meger çetey lem nawe Witî ne çetem ne rêbwar daykim nardûmye em nawe Ha kure de bê maçim ke bextim bo to hênawe Teske û tenk tenkî, henar denk denkî Bo çiley hawîn denalê dayney le ber fênkî Derdit le malim ayşê nalçey zêrî le kewşê Awî gulan dedêrê mandû buwe û destî dêşê Hey ziryan xecalet bî toz le yarim nenîşê Piştêndekey şil buwe loyekî le dûy dexşê Teske û tenk tenkî, henar denk denkî Bo çiley hawîn denalê dayney le ber fênkî Yarim le naw pencere be naz wêsa we pawe Eyjî hesarey subhe le kel goşey kejawe Teske û tenk tenkî, henar denk denkî Bo çiley hawîn denalê dayney le ber fênkî