← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە

حەمە جەزا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە
چەند جوان و شیرینە وەک بووک ڕازاوە
چەند جوان و شیرینە ئەم بەڵەکچاوە

باڵا وەکوو *؟ سەرت هەڵینە
غەریبم لێرانە دڵەکەم مەشکێنە
ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە
چەند جوان و پیرۆزە ئەم بەڵەکچاوە

توخوا لێم گەرێ لە باڵات دوور بم
با تووناوتوونی کێوی بێستوون بم
ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە
چەند جوان و شیرینە وەک بووک ڕازاوە
چەند جوان و پیرۆزە ئەم بەڵەکچاوە

گوڵی بەهاری نامورادم بووی
گوڵی ژیانی تاڵی و ترشیم بووی
ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە
جوانە و شیرینە بۆ من ڕازاوە
جوانە و شیرینە ئەم بەڵەکچاوە

کێ تۆی هەڵوەران بە کۆی زووخاڵ بێ
*؟ منی هەژار بێ
ساڵان دەچوومە باغی شەقڵاوە
چەند جوان و شیرینە وەک بووک ڕازاوە
چەند جوان و شیرینە ئەم بەڵەکچاوە
Salan deçûme baxî şeqlawe
Çend cwan û şîrîne wek bûk razawe
Çend cwan û şîrîne em belekçawe

Bala wekû *? serit helîne
Xerîbim lêrane dilekem meşkêne
Salan deçûme baxî şeqlawe
Çend cwan û pîroze em belekçawe

Tuxwa lêm gerê le balat dûr bim
Ba tûnawtûnî kêwî bêstûn bim
Salan deçûme baxî şeqlawe
Çend cwan û şîrîne wek bûk razawe
Çend cwan û pîroze em belekçawe

Gulî beharî namuradim bûy
Gulî jyanî talî û tirşîm bûy
Salan deçûme baxî şeqlawe
Cwane û şîrîne bo min razawe
Cwane û şîrîne em belekçawe

Kê toy helweran be koy zûxal bê
*? minî hejar bê
Salan deçûme baxî şeqlawe
Çend cwan û şîrîne wek bûk razawe
Çend cwan û şîrîne em belekçawe