← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

لایە لایەت بۆ دەکەم

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دەسماڵی سەرت گیانە حەریری نەرمە
ئەی هاوار حەریری نەرمە
دەی دەی حەریری نەرمە
بە دڵم حەز لێ کرد گیانە بە زارم شەرمە
ئەی هاوار بە زارم شەرمە
دەی دەی بە زارم شەرمە
لایە لایەت بۆ دەکەم بەڵکوو خەو بتباتەوە
دەست خەمە ناو مەمکی جوانت شەو تا رۆژ من بە لاتەوە
یان خڕخاڵ بام شەو بە پاتەوە

وەرن های مەشکێنن شووشەی مەینەتم
هەم دنیاشم چوو کەسم های هەم قیامەتم
هەورەکەی ڕەحمەت وا بە هەواوە
منیش هاتمەوە کەسم های بە ڕووی سیاوە

چرا خامۆش بوو گیانە دڵ خامۆش نابێ
ئەی هاوار دڵ خامۆش نابێ
دەی دەی دڵ خامۆش نابێ
عیشقی لەیلا گیانە فەرامۆش نابێ
ئەی هاوار فەرامۆش نابێ
دەی دەی فەرامۆش نابێ
لایە لایەت بۆ دەکەم بەڵکوو خەو بتباتەوە
دەست خەمە ناو مەمکی جوانت شەو تا رۆژ من بە لاتەوە
یان خڕخاڵ بام شەو بە پاتەوە
Desmalî serit gyane herîrî nerme
Ey hawar herîrî nerme
Dey dey herîrî nerme
Be dilim hez lê kird gyane be zarim şerme
Ey hawar be zarim şerme
Dey dey be zarim şerme
Laye layet bo dekem belkû xew bitbatewe
Dest xeme naw memkî cwanit şew ta roj min be latewe
Yan xirxal bam şew be patewe

Werin hay meşkênin şûşey meynetim
Hem dinyaşim çû kesim hay hem qyametim
Hewrekey rehmet wa be hewawe
Minîş hatmewe kesim hay be rûy syawe

Çira xamoş bû gyane dil xamoş nabê
Ey hawar dil xamoş nabê
Dey dey dil xamoş nabê
’îşqî leyla gyane feramoş nabê
Ey hawar feramoş nabê
Dey dey feramoş nabê
Laye layet bo dekem belkû xew bitbatewe
Dest xeme naw memkî cwanit şew ta roj min be latewe
Yan xirxal bam şew be patewe