← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
نازدار و نازدار نازدارەی بابی
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
نازدار و نازدار نازداری بابی کۆترە باریکەی هەی باڵ بە شۆڕەبی هەر تەمێ لەسەر هەی کۆیەک ساکنە ئەی ئەوە تەم نییە گیان هەناسەی منە نازدار و نازدار و نازدارت کردم بێ سووچ بێتاوان دەی بێ مرادت کردم شەوەکەی وەسڵت هەی هەر لە بیرمە کێ تۆی لە من کرد دەی خوداگیرمە نازدار و نازدار نازدارەی بابی کۆترە باریکەی دەی باڵ بە شۆڕەبی ئەرێ ئەگەر جەحەندەم گیان وەک دووری تۆ بێ یاڕەب بە نسیبی گەوری سەر کۆ بێ نازدار و نازدار نازدارەی بابی کۆترە باریکەی گیان باڵ بە شۆڕەبی شەرتە تا مردن گیان بۆ/بۆن کەس ناس/ناز نەکەم یەخەی کەتانم هەی بۆ کەس واز نەکەم نازدار و نازدار و نازدارت کردم بێ سووچ بێتاوان وەی بێ مرادت کردم ئەو باڵابەرزەی وەی ئەو تل بە سەرە ئەمنی کوشتووە و چی بکەم خۆی بێخەبەرە نازدار و نازدار نازداری بابی کۆترە باریکەی وەی باڵ بە شۆڕەبی
Nazdar û nazdar nazdarî babî Kotre barîkey hey bal be şorebî Her temê leser hey koyek sakne Ey ewe tem nîye gyan henasey mine Nazdar û nazdar û nazdarit kirdim Bê sûç bêtawan dey bê miradit kirdim Şewekey wesilit hey her le bîrme Kê toy le min kird dey xudagîrme Nazdar û nazdar nazdarey babî Kotre barîkey dey bal be şorebî Erê eger cehendem gyan wek dûrî to bê Yareb be nisîbî gewrî ser ko bê Nazdar û nazdar nazdarey babî Kotre barîkey gyan bal be şorebî Şerte ta mirdin gyan bo/bon kes nas/naz nekem Yexey ketanim hey bo kes waz nekem Nazdar û nazdar û nazdarit kirdim Bê sûç bêtawan wey bê miradit kirdim Ew balaberzey wey ew til be sere Emnî kuştuwe û çî bikem xoy bêxebere Nazdar û nazdar nazdarî babî Kotre barîkey wey bal be şorebî