← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

دیسان بارانە

نەجمەدین غوڵامی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

وەی چاوم بۆ چاوت ئای چاوەچاویەتی
وەی دڵەکەم بۆ دڵەکەت ئای گلاراویەتی
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
وەی دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

وەی هەرچێ ئەبینم ئای تۆی تیا دەنوێنێ
سەرلەنوێ دڵەکەم ئای دەخورپێنێ
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
وەی دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

وەی ئەوە بەهار هات ئای شکۆفەی شنیا
تا کەی دوور لە تۆ یار دانیشم تەنیا
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
وەی دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

وەی تا کەی دانیشم ئای بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی ئای هەناسەتەوە
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
وەی دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

وەی تا بەردی ئەڵحەد ئای تەختەپۆش نەکەم
وەی شەرتە مەیلەکەت ئای فەرامۆش نەکەم
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
وەی دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە
Wey çawim bo çawit ay çaweçawyetî
Wey dilekem bo dileket ay gilarawyetî
Dîsan barane ay rêze be rêze
Wey dayme çawêkim ay le rêy karêze

Wey herçê ebînim ay toy tya denwênê
Serlenwê dilekem ay dexurpênê
Dîsan barane ay rêze be rêze
Wey dayme çawêkim ay le rêy karêze

Wey ewe behar hat ay şikofey şinya
Ta key dûr le to yar danîşim tenya
Dîsan barane ay rêze be rêze
Wey dayme çawêkim ay le rêy karêze

Wey ta key danîşim ay be tasetewe
Bo nenêm we boy ay henasetewe
Dîsan barane ay rêze be rêze
Wey dayme çawêkim ay le rêy karêze

Wey ta berdî elhed ay textepoş nekem
Wey şerte meyleket ay feramoş nekem
Dîsan barane ay rêze be rêze
Wey dayme çawêkim ay le rêy karêze