← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
مەقامی قەلبی من
لەیلا فەریقی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
گیانم قەلبی من گەر چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەن ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێ بکەن بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەر کەوێ ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا بێتە مەیدان خوێن بڕێژێ تا حەقی خۆی پێ بگا تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە یانە* لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە سامی قوربانی گەلت بە، قەت مەژی بەو زیللەتە هەر کەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتە نامرێ هەرگیز، دەمێنێ چونکی خاوەن غیرەتە خۆت بەقوربانی گەلت کە، فەرزە قوربانی لەبۆ نیشتمانی گڕ و سەربەرز* ئومەتێکی سەربەخۆ
Gyanim Qelbî min ger çeşnî lale bêt û newtî tê biken Agirî dujmin bête gyanim wek çira min pê biken Şeqşeqî ken goşt û êsqan yek be yek xwêy tê biken Bê tirs min dême meydan hukme azadîm dewê Ger nesûtêm û nexnikêm çon hejarim ser kewê Bibme xak û xolemêş ba ta hejarim pê biga Ba bisûtêm belke genc û lawekanim tê biga Bête meydan xwên birêjê ta heqî xoy pê biga Ta bizanê xerqî xwêne kê heqî wî xwarduwe Yane* lebo heq xwên birêjê derçê dujmin ta zuwe Samî qurbanî gelit be, qet mejî bew zîllete Her kesê bimrê le rêgay nîştiman û mîllete Namrê hergîz, demênê çunkî xawen xîrete Xot bequrbanî gelit ke, ferze qurbanî lebo Nîştimanî gir û serberz* umetêkî serbexo