← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

نامدوێنی بۆچیم نادوێنی

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

سپی سادە بەلاشە
سپی سادە بەلاشە
سوور و سپی کەمێک باشە
ئەسمەر بێ و خاڵ لە ڕوو بێ گیانە
وەکوو تۆپی قوماشە
نازدار بۆ پاڵە و ئیندرقاشە
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی
بۆ لێم زیزی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی گیان سەر دەدەم لە مزگێنی
گیان ڕۆح دەدەم لە مزگێنی

سپی سادە بەلاوە
سوور و سپی شەکراوە
ئەسمەر بێ و خاڵ لە ڕوو بێ گیانە
قیمەتی ناتەواوە
هاوار قیمەتی ناتەواوە
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی بۆ لێم زیزی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی گیان سەر دەدەم لە مزگێنی
گیان ڕۆح دەدەم لە مزگێنی

سپی سادە زۆر جوانە
ئەسمەر خاڵ دانە دانە
ئەسمەر بێ و خاڵ لە ڕوو بێ
گیانە چرای دڵی هەمووانە
ئەی وەی لە نێو جوانان سوڵتانە
نامدوێنی بۆچیم نامدوێنی بۆ لێم زیزی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی گیان سەر دەدەم لە مزگێنی
گیان جا ڕۆح دەدەم لە مزگێنی

سپی سادە بەلاشە
سوور و سپی کەمێک باشە
ئەسمەر بێ و خاڵ لە ڕوو بێ گیانە
وەکوو تۆپی قوماشە
نازدار بۆ پاڵە و ئیندرقاشە
نامدوێنی بۆچیم نامدوێنی بۆ لێم زیزی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی گیان سەر دەدەم لە مزگێنی
گیان ڕۆح دەدەم لە مزگێنی
Sipî sade belaşe
Sipî sade belaşe
Sûr û sipî kemêk başe
Esmer bê û xal le rû bê gyane
Wekû topî qumaşe
Nazdar bo pale û îndirqaşe
Namdiwênî boçîm nadwênî
Bo lêm zîzî namdiwênî
Eger bê û bimdiwênî gyan ser dedem le mizgênî
Gyan roh dedem le mizgênî

Sipî sade belawe
Sûr û sipî şekirawe
Esmer bê û xal le rû bê gyane
Qîmetî natewawe
Hawar qîmetî natewawe
Namdiwênî boçîm nadwênî bo lêm zîzî namdiwênî
Eger bê û bimdiwênî gyan ser dedem le mizgênî
Gyan roh dedem le mizgênî

Sipî sade zor cwane
Esmer xal dane dane
Esmer bê û xal le rû bê
Gyane çiray dilî hemuwane
Ey wey le nêw cwanan sultane
Namdiwênî boçîm namdiwênî bo lêm zîzî namdiwênî
Eger bê û bimdiwênî gyan ser dedem le mizgênî
Gyan ca roh dedem le mizgênî