← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گلەیی لە کەس ناکەم

چۆپی فەتاح
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

گلەیی لە کەس ناکەم
بۆ بەختی خۆم ئەگریم
دایم دڵم ئەشکێنی
ڕۆژێک ئەبێت نەمدوێنی
دایم دڵم ئەشکێنی

چەندەی لێی پاڕامەوە
ڕووی نەکردە لامەوە
شەرتە ڕۆژێکم مابێ
نەیێڵم دڵم لەلا بێ
شەرتە ڕۆژێکم مابێ

بە ئاهم گرفتاری
لە عەشقم شەرمەزاری
چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم
دڵم تەنگە و گریاوم
چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم

گلەیی لە کەس ناکەم
بۆ بەختی خۆم ئەگریم
دایم دڵم ئەشکێنی
ڕۆژێک ئەبێت نەمدوێنی
دایم دڵم ئەشکێنی
Gileyî le kes nakem
Bo bextî xom egrîm
Daym dilim eşkênî
Rojêk ebêt nemdiwênî
Daym dilim eşkênî

Çendey lêy paramewe
Rûy nekirde lamewe
Şerte rojêkim mabê
Neyêlim dilim lela bê
Şerte rojêkim mabê

Be ahim giriftarî
Le ’eşqim şermezarî
Çawkal le to torawim
Dilim tenge û giryawim
Çawkal le to torawim

Gileyî le kes nakem
Bo bextî xom egrîm
Daym dilim eşkênî
Rojêk ebêt nemdiwênî
Daym dilim eşkênî