← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

پەیمان

فواد ئەحمەد
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

پەیمان ئەدەی لە بیر ئەکەی
دڵی شادم زویر ئەکەی
ئێستەش چۆن بڕوات پێ بکەم
بڕۆ بڕۆ درۆ ئەکەی

وتنی ڕاستت لەلا نییە
دڵداری لەلای تۆ چییە!؟
پەیمانیشت دەم دەمییە
بڕۆ بڕۆ درۆ ئەکەی

دڵداری لات هەر گاڵتەیە
کە ئەمبینی ئەم کاتەیە
پێشم ئەڵێی هەر تۆم هەیە
بڕۆ بڕۆ درۆ ئەکەی

گەر تۆ یارێکی دڵداری
وەکوو من دڵ بە ئازاری
ناکەی کاری نالەباری
بڕۆ بڕۆ درۆ ئەکەی
پەیمان ئەدەی لە بیر ئەکەی
دڵی شادم زویر ئەکەی
ئێستەش چۆن بڕوات پێ بکەم
بڕۆ بڕۆ درۆ ئەکەی
Peyman edey le bîr ekey
Dilî şadim zwîr ekey
Êsteş çon birwat pê bikem
Biro biro diro ekey

Witnî rastit lela nîye
Dildarî lelay to çîye!?
Peymanîşt dem demîye
Biro biro diro ekey

Dildarî lat her galteye
Ke embînî em kateye
Pêşim elêy her tom heye
Biro biro diro ekey

Ger to yarêkî dildarî
Wekû min dil be azarî
Nakey karî nalebarî
Biro biro diro ekey
Peyman edey le bîr ekey
Dilî şadim zwîr ekey
Êsteş çon birwat pê bikem
Biro biro diro ekey