← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ

جەعفەر ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ هەموو وەختان چاوەچاوم
ئەی خودا تۆ بڵێی وەها بێ بێتەوە ڕوونایی چاوم

سەبەبی زولفی شێواوە حوسنی ڕووی* مەدەدی پێ داوە
من کە وا ڕۆژم بۆتە شەو کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم

تا بزانن تۆ گوڵزاری، ڕوستەیی سەری جویباری
بە خەندە هاتی بەخێر بێی، قەدەمت سەر هەردوو چاوم

خوێنی من بە گەردنی زولفت بە نیشانەی* چاوەکانت
من ئەگەر شکاوە پشتم، من ئەگەر جگەر بڕاوم

حەقە کە وەکوو وەفایی شێت و شەیدا و سەحرایی*
مەلەکان خۆیان نیشان دام، پەرییان دەستیان لێداوم
Gulekem delên ewa dê hemû wextan çaweçawim
Ey xuda to bilêy weha bê bêtewe rûnayî çawim

Sebebî zulfî şêwawe husnî rûy* mededî pê dawe
Min ke wa rojim bote şew ke be rojî reş damawim

Ta bizanin to gulzarî, rusteyî serî cwîbarî
Be xende hatî bexêr bêy, qedemit ser herdû çawim

Xwênî min be gerdinî zulifit be nîşaney* çawekanit
Min eger şikawe piştim, min eger ciger birawim

Heqe ke wekû wefayî şêt û şeyda û sehrayî*
Melekan xoyan nîşan dam, perîyan destyan lêdawim