← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
تاسەی دووری
ڕەوا جەمال٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەو دەمانەی لە تۆ دوورم شنەی شەماڵ سروەی نایە باخی تەمەن خەزانێتی و جریوەی مەلی لێ نایە گەڵا و گوڵی عومرم وەری هەر پایزە و بەهار نایە لە چۆڵایی جێژوانەکەم هەر سێبەرە و خۆر هەڵنایە لەو ڕۆژەوەی دووریت لێم و وشەکانت نامدوێنێ سۆمای چاوم کز ئەبینێ و فرمێسک لە چاوم ئەڕوێنێ نازدارەکەم لەو کاتەوەی سیمای جوانی تۆم لێ ونە هەواری دڵ چۆڵ و هۆڵە و جێژوانی من بێ ئەوینە ئازیزەکەم تاسەی دووریت ڕۆژی چەن جار ئەمهەژێنێ وام لە ئەندێشە و خەیاڵت یادەکانت ئەمسووتێنێ باوانەکەم زۆر لەمێژە، سۆمای چاوم لێڵ و تارە وام لە خولیای دیدارێکت چاوەڕێتم ئەم بەهارە
Ew demaney le to dûrim şiney şemal sirwey naye Baxî temen xezanêtî û cirîwey melî lê naye Gela û gulî ’umirim werî her payze û behar naye Le çolayî cêjwanekem her sêbere û xor helnaye Lew rojewey dûrît lêm û wişekanit namdiwênê Somay çawim kiz ebînê û firmêsk le çawim erwênê Nazdarekem lew katewey sîmay cwanî tom lê wine Hewarî dil çol û hole û cêjwanî min bê ewîne Azîzekem tasey dûrît rojî çen car emhejênê Wam le endêşe û xeyalit yadekanit emsûtênê Bawanekem zor lemêje, somay çawim lêl û tare Wam le xulyay dîdarêkit çawerêtim em behare