← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

حەیران

جەمال حەسەن
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەرێ کیژ دەرێ دایە ئەمن جوانم
دایە ئامان و سەد ئامان
ئەگەر ئەو کوڕە ئاغایە
من کچە سوڵتانم
جا ئەگەر ئەو بە من ناقایلە
سەد کەڕەت ئەمن پەشیمانم
ئەرێ کیژ دەرێ دایە من بۆیە خۆش ناکەم
بابە غەزێمێکی گەورە و گرانی لە لووت ناکەم
غەزاڵیارەکەم مەرگە مردنە ژیانە سەفەربەلەکە* نیزام نیزامە قوڕعەکێشانە
جا ئەمن بە جوانییەکەم خۆم قەرزارباری دەستی ئەم هەموو نامەرد و ناکەسبەچەیە ناکەم

کورە بابەکەی بابم
کیژ دەرێ دایە هەڕۆ مەلایان و فەقێیانم لەبۆ گاز کە با خەونانم لۆ لێک باتۆ
ئەمشەو لە خەونمدا چنارێ هەڵچوو
جووتێ ڕەشماری پێ شۆڕ بوونەوە خوارێ
جووتە سێوە لاسوورە و مەیموونە ڕەشێکی لە ژێر *؟
کورە بابان

کورە بابەکەی بابم
مەلایان و فەقێیانی نەگەرەکە
دایکی خۆت خەونانت بۆ لێک دەداتۆ
ئەو چنارە قەد و باڵاکەی تۆنە
ئەو جووتە ڕەشمارە پرچ و ئەگریجە خاوەکانی تۆنە
ئەو جووتە سێوە لاسوورە وانە سەرسنگی تۆنە
ئەو مەیموونە ڕەشەش مێردەگولانی تۆنە

کورە بابەکەی بابم
ئەگەر دایکم لێی پرسیم
ڕۆڵە ئەوە بیست و چوار ساتانە چی دەکردنێ ڕادەبوورێی
دەڵێم دایە سوێن بە وڵڵا و بە بیللا بێ
بە سیفەتی قولهوەڵڵا بێ
ئەو بیست و چوار ساتانە ڕادبوورێم لەبەر دەرکی قارەمانانێ
بابەکەی بابم لۆیە بۆی نەماوم
Erê kîj derê daye emin cwanim
Daye aman û sed aman
Eger ew kure axaye
Min kiçe sultanim
Ca eger ew be min naqayle
Sed keret emin peşîmanim
Erê kîj derê daye min boye xoş nakem
Babe xezêmêkî gewre û giranî le lût nakem
Xezalyarekem merge mirdine jyane seferbeleke* nîzam nîzame qur’ekêşane
Ca emin be cwanîyekem xom qerzarbarî destî em hemû namerd û nakesbeçeye nakem

Kure babekey babim
Kîj derê daye hero melayan û feqêyanim lebo gaz ke ba xewnanim lo lêk bato
Emşew le xewnimda çinarê helçû
Cûtê reşmarî pê şor bûnewe xwarê
Cûte sêwe lasûre û meymûne reşêkî le jêr *?
Kure baban

Kure babekey babim
Melayan û feqêyanî negereke
Daykî xot xewnanit bo lêk dedato
Ew çinare qed û balakey tone
Ew cûte reşmare pirç û egrîce xawekanî tone
Ew cûte sêwe lasûre wane sersingî tone
Ew meymûne reşeş mêrdegulanî tone

Kure babekey babim
Eger daykim lêy pirsîm
Role ewe bîst û çwar satane çî dekirdinê radebûrêy
Delêm daye swên be willa û be bîlla bê
Be sîfetî qulhiwella bê
Ew bîst û çwar satane radbûrêm leber derkî qaremananê
Babekey babim loye boy nemawim