← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

پەریزادە

جەمال حەسەن
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

مانگی چواردە کە دای لە خاڵان
بوومە مەجنوون بۆی کەوتمە ماڵان
ڕۆژێ نایێت سەردەستەی خاڵای
هۆش و فامی بردووم بە تاڵان

کراسی بەری چەند ڕەنگ دەنوێنێ
پەریزادە کە سەر هەڵدێنێ
هۆش و فامی لاوان دەفڕێنێ
ئاخۆ بڵێی جارێ بمدوێنێ
مانگی چواردە کە دای لە خاڵان
بوومە مەجنوون بۆی کەوتمە ماڵان
ڕۆژێ نایێت سەردەستەی خاڵای
هۆش و فامی بردووم بە تاڵان

زوڵفی خاوی هەر وەک ڕەشمارە
عیشوە دەکا سوبح و ئێوارە
گرژ و لوولە پەرچەمی خاوی
بوومە نێچیر کەوتوومە داوی
بوومە مەجنوون کەوتوومە داوی
مانگی چواردە کە دای لە خاڵان
بوومە مەجنوون بۆی کەوتمە ماڵان
ڕۆژێ نایێت سەردەستەی خاڵای
هۆش و فامی بردووم بە تاڵان
Mangî çwarde ke day le xalan
Bûme mecnûn boy kewtime malan
Rojê nayêt serdestey xalay
Hoş û famî birdûm be talan

Kirasî berî çend reng denwênê
Perîzade ke ser heldênê
Hoş û famî lawan defrênê
Axo bilêy carê bimdiwênê
Mangî çwarde ke day le xalan
Bûme mecnûn boy kewtime malan
Rojê nayêt serdestey xalay
Hoş û famî birdûm be talan

Zulfî xawî her wek reşmare
’îşwe deka subih û êware
Girj û lûle perçemî xawî
Bûme nêçîr kewtûme dawî
Bûme mecnûn kewtûme dawî
Mangî çwarde ke day le xalan
Bûme mecnûn boy kewtime malan
Rojê nayêt serdestey xalay
Hoş û famî birdûm be talan