← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

لەیلی

حەسەن زیافەتی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

پێم خۆشە بمرم گیانە نەڕوا گوڵەکەم
پێم خۆشە بمرم نەڕوا گوڵەکەم
کە ڕۆیی دەپسێ گیانە بەندی دڵەکەم
کە ڕۆیی دەپسێ بەندی دڵەکەم

بەندی دڵەکەم گیانە لە ژینت کردم
سەرێک هەڵبێنە ئەرێ من بۆ تۆ مردم
ئای لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی خۆش هاتی بان چاوەکانم
لەیلی بەو بەو بەو بەو مەچوورەوە
شەوێ لە لامان گیانە ڕۆژ بکەرەوە

ڕۆژێ نەتدیبام گیانە بێشک دەمردی
ڕۆژێ نەتدیبام بێشک دەمردی
لەیلا گیان توخودا ئەی وەی کێ وای لێ کردی
لەیلا گیان توخودا کێ وای لێ کردی
کێ وای لێ کردی گیانە لە ژینت کردم
سەرێک هەڵبێنە گوڵ من بۆ تۆ مردم
ئای لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی خۆش هاتی بان چاوەکانم
لەیلی بەو بەو بەو بەو مەچوورەوە
شەوێ لە لامان گیانە ڕۆژ بکەرەوە

تۆ تولەنەمام گیانە عەسای دەستمی
تۆ تولەنەمام عەسای دەستمی
من کەسم نییە گیانە تۆ گشت کەسمی
من کەسم نییە تۆ گشت کەسمی
تۆ گشت کەسمی گیانە لە ژینت کردم
سەرێک هەڵبێنە گوڵ من بۆ تۆ مردم
ئای لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی خۆش هاتی بان چاوەکانم
لەیلی بەو بەو بەو بەو مەچوورەوە
شەوێ لە لامان گیانە ڕۆژ بکەرەوە
Pêm xoşe bimirim gyane nerwa gulekem
Pêm xoşe bimirim nerwa gulekem
Ke royî depsê gyane bendî dilekem
Ke royî depsê bendî dilekem

Bendî dilekem gyane le jînit kirdim
Serêk helbêne erê min bo to mirdim
Ay leylî leylî leylî bawanim
Leylî xoş hatî ban çawekanim
Leylî bew bew bew bew meçûrewe
Şewê le laman gyane roj bikerewe

Rojê netdîbam gyane bêşk demirdî
Rojê netdîbam bêşk demirdî
Leyla gyan tuxuda ey wey kê way lê kirdî
Leyla gyan tuxuda kê way lê kirdî
Kê way lê kirdî gyane le jînit kirdim
Serêk helbêne gul min bo to mirdim
Ay leylî leylî leylî bawanim
Leylî xoş hatî ban çawekanim
Leylî bew bew bew bew meçûrewe
Şewê le laman gyane roj bikerewe

To tulenemam gyane ’esay destimî
To tulenemam ’esay destimî
Min kesim nîye gyane to gişt kesmî
Min kesim nîye to gişt kesmî
To gişt kesmî gyane le jînit kirdim
Serêk helbêne gul min bo to mirdim
Ay leylî leylî leylî bawanim
Leylî xoş hatî ban çawekanim
Leylî bew bew bew bew meçûrewe
Şewê le laman gyane roj bikerewe