← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

وەرە ساقی

زەکەریا عەبدوڵڵا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەمشەو بێ یارم ساقی بۆم تێکە
دڵ بریندارم ساقی بۆم تێکە
ساڕێژ کە زامم ئێش و ئازارم
بگە هاوارم ساقی بۆم تێکە
ساقی گیانم ئاخ و ناڵینە
ساقی ساتێ بێزارم لەم ژینە

بۆم تێکە ساقی لەو بادە جوانە
با بیخۆمەوە دەردم گرانە
دڵم زۆر تەنگە و گەلێ خەمبارم
ئەمشەو بێدارم ساقی بۆم تێکە
ساقی گیانم ئاخ و ناڵینە
ساقی ساتێ بێزارم لەم ژینە

ژیانم تاڵە و بادە دەرمانە
چارەی دەردی من لای تۆ ئاسانە
بە بادەی ڕنگین بکە تیمارم
گەلێ بێزارم ساقی بۆم تێکە
ساقی گیانم ئاخ و ناڵینە
ساقی ساتێ بێزارم لەم ژینە
Emşew bê yarim saqî bom têke
Dil birîndarim saqî bom têke
Sarêj ke zamim êş û azarim
Bige hawarim saqî bom têke
Saqî gyanim ax û nalîne
Saqî satê bêzarim lem jîne

Bom têke saqî lew bade cwane
Ba bîxomewe derdim girane
Dilim zor tenge û gelê xembarim
Emşew bêdarim saqî bom têke
Saqî gyanim ax û nalîne
Saqî satê bêzarim lem jîne

Jyanim tale û bade dermane
Çarey derdî min lay to asane
Be badey ringîn bike tîmarim
Gelê bêzarim saqî bom têke
Saqî gyanim ax û nalîne
Saqî satê bêzarim lem jîne