← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

غەریب غەریب

محەمەد دانیش
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەر تۆم بووی ئارامی گیانم
شانووری دەم ڕووبارانم
گوڵی بەهاری ژیانم
ڕووناکی دڵی غەمبارم
یارەکەم
یارەکەم چاوم هەر لێت بوو
یارەکەم سوجدەم بۆ تۆ بوو
ژیانی ڕابردووم بێ سوود بوو
گریێ و زاری پیشەم بوو

غەریب غەریب بێ کەس و کارم
غەریب غەمگین تەنیا هەژارم
دەردی هەژاری گرانە
داخەکەی کەسەر و ژانە
غەریب غەریب... بێ کەس و کارم
غەریب غەریب بێ کەس و کارم
غەریب غەمگین تەنیا هەژارم
Her tom bûy aramî gyanim
Şanûrî dem rûbaranim
Gulî beharî jyanim
Rûnakî dilî xembarim
Yarekem
Yarekem çawim her lêt bû
Yarekem sucdem bo to bû
Jyanî rabirdûm bê sûd bû
Giryê û zarî pîşem bû

Xerîb xerîb bê kes û karim
Xerîb xemgîn tenya hejarim
Derdî hejarî girane
Daxekey keser û jane
Xerîb xerîb... bê kes û karim
Xerîb xerîb bê kes û karim
Xerîb xemgîn tenya hejarim