← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

یاری بێوەفاکەم

قادر سەیاحی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دەگەڵ تۆمە یارەکەم تۆ یاری بێوەفاکەم
قەول و قەرارت هەمووی درۆیە
دووری من و تۆ تەخسیری تۆیە
عالەم دەردم دەزانێ دووری دوو چاوی تۆیە

بە جەزبەی خاڵەکەی ڕووت
دەتپەرەستم هەر وەک بوت
پیشەم گریانە، جەرگم بریانە
بۆچی نایەی بۆ لای من
بۆ لێم بووی بە بێگانە

ژینم داخ و حەسرەتە بێ تۆ جەرگم لەت لەتە
بۆچی هەمیشە من لێت جودا بم
ڕۆژێ سەد کەڕەت من بە فیدات بم
تا ئەو دڵەی من هەبێ قەت نییە من نەجاتم
Degel tome yarekem to yarî bêwefakem
Qewl û qerarit hemûy diroye
Dûrî min û to texsîrî toye
’alem derdim dezanê dûrî dû çawî toye

Be cezbey xalekey rût
Detperestim her wek but
Pîşem giryane, cergim biryane
Boçî nayey bo lay min
Bo lêm bûy be bêgane

Jînim dax û hesrete bê to cergim let lete
Boçî hemîşe min lêt cuda bim
Rojê sed keret min be fîdat bim
Ta ew diley min hebê qet nîye min necatim