← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
غوربەت و دووری
دڵزار شەنگە٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هەتا بڵێی بیرت دەکەم پێمخۆشە گوێم لە دەنگت بێ وەک بەهاری باراناوی چاوم لە جوانی و ڕەنگت بێ بریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە نێو چاوانتەوە یا دەبوومە ئەستێرەیێک ئەکشام بەسەر ئاسمانتەوە بەڵام چی بکەم کە لێم دووری نێوانمان پڕ ئوقیانووسە کە هیچ نەبێ نامەیەکی پڕ لە خەندەم بۆ بنووسە گەڵایێکی هەڵوەریوی نیشتیمانم بۆ بنێرە بەڵام توخوا با گەڵا نەشکێ هەتا دێتە ئێرە تۆ دەتوانی بێیتە خەونم لەم غوربەتا ڕزگارم بکەی هێند بە تاسە بانگم بکەی لە کوردستان بێدارم بکەی بەختی نووستوو چرۆ دەکا خەونێکی لێڵ دایپۆشیوم لەگەڵ ئەشکا بموەرێنە ئەوا خەم ڕەنجی پێ نۆشیوم
Heta bilêy bîrit dekem pêmxoşe gwêm le dengit bê Wek beharî baranawî çawim le cwanî û rengit bê Birya debûm be xewnêk û ehatme nêw çawantewe Ya debûme estêreyêk ekşam beser asmantewe Belam çî bikem ke lêm dûrî nêwanman pir uqyanûse Ke hîç nebê nameyekî pir le xendem bo binûse Gelayêkî helwerîwî nîştîmanim bo binêre Belam tuxwa ba gela neşkê heta dête êre To detwanî bêyte xewnim lem xurbeta rizgarim bikey Hênd be tase bangim bikey le kurdistan bêdarim bikey Bextî nûstû çiro deka xewnêkî lêl daypoşîwim Legel eşka bimwerêne ewa xem rencî pê noşîwim