← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

یادی تۆ

تریفە ئەمیری
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دڵ کەوتە ڕێی چاوانی تۆ
مەستم من بە هەناسەی تۆ
ژین ڕەنگی گرت بە هاتنی تۆ
وەرە با دڵ نەمرێ بێ تۆ
من ژیانم ناوێ بەبێ تۆ
چاو لە تۆ بەدەر کەس نابینێ
بێجگەلە تۆ دڵ مەرهەمی نێ
تۆ هەر کات دڵت ئاسوودە بێ
دەبمە ئەو کەسەی تۆ دەتەوێ
هەناسەم بۆنی تۆی گرتووە
لەوەتەی لێوتم ماچ کردووە
باوەشت جێی هەسانەوەمە
لە ئامێزی خۆتم بگرەوە

من گوێ بە تانەی هیچ کەسێک نادەم
لە پێناو عەشقی تۆدا
گیان دەبەخشم سەر دادنێم بێباکانە
چاو لە تۆ بەدەر کەس نابینێ
بێجگەلە تۆ دڵ مەرهەمی نێ
تۆ هەر کات دڵت ئاسوودە بێ
دەبمە ئەو کەسەی تۆ دەتەوێ
هەناسەم بۆنی تۆی گرتووە
لەوەتەی لێوتم ماچ کردووە
باوەشت جێی هەسانەوەمە
لە ئامێزی خۆتم بگرەوە
Dil kewte rêy çawanî to
Mestim min be henasey to
Jîn rengî girt be hatnî to
Were ba dil nemrê bê to
Min jyanim nawê bebê to
Çaw le to beder kes nabînê
Bêcgele to dil merhemî nê
To her kat dilit asûde bê
Debme ew kesey to detewê
Henasem bonî toy girtuwe
Lewetey lêwtim maç kirduwe
Baweşt cêy hesaneweme
Le amêzî xotim bigrewe

Min gwê be taney hîç kesêk nadem
Le pênaw ’eşqî toda
Gyan debexşim ser dadnêm bêbakane
Çaw le to beder kes nabînê
Bêcgele to dil merhemî nê
To her kat dilit asûde bê
Debme ew kesey to detewê
Henasem bonî toy girtuwe
Lewetey lêwtim maç kirduwe
Baweşt cêy hesaneweme
Le amêzî xotim bigrewe