← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

باران بارانە هەور و بارانە

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ڕێگاکەم دوورە مەنزڵم کوێستانە
شەو بەسەردا دێ لاولاو غەم لێم میوانە
ئەو دڵەم لە تاوی باڵات خۆ سەرگەردانە
یاڕەب ماڵی باوکت ببێ وێرانە
ڕەحمێ بکە بە حاڵم ماڵ بێ کابانە
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەس لێک بەردانە
بمدەیە ماچێک بە مەحرەمانە

کەم بێرە و بچۆ کەم بکە لارە
کەم بێ و کەم بچۆ کەم بکە لارە
خۆت مەدە لە تیخ ئامین من لە سێدارە
ئەو دڵەم لە تاوی باڵات خۆ بێقەرارە
چی بکەم با بمرم چارم ناچارە
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەس لێک بەردانە
بمدەیە ماچێ ئەی وەی بە مەحرەمانە
بە مەحرەمانە

نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە ئامین تا ڕۆژ بناڵم
ئەو دڵەم لە حەسرەت بۆ تۆ عەبداڵم
ئاورت لە من بەرداوە و من تەنیا باڵم
باران باران باران هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەس لێک بەردانە
بمدەیە ماچێ لاولاو بە مەحرەمانە
بە مەحرەمانە
ئاوری تێ بەردام ماڵ بێ کابانە
ئەو دڵەم بەوەڵڵا ئامین بۆت سەرگەردانە
Rêgakem dûre menzilim kwêstane
Şew beserda dê lawlaw xem lêm mîwane
Ew dilem le tawî balat xo sergerdane
Yareb malî bawkit bibê wêrane
Rehmê bike be halim mal bê kabane
Baran barane hewr û barane
Yar xudahafîz des lêk berdane
Bimdeye maçêk be mehremane

Kem bêre û biço kem bike lare
Kem bê û kem biço kem bike lare
Xot mede le tîx amîn min le sêdare
Ew dilem le tawî balat xo bêqerare
Çî bikem ba bimirim çarim naçare
Baran barane hewr û barane
Yar xudahafîz des lêk berdane
Bimdeye maçê ey wey be mehremane
Be mehremane

Nexoş û mestî dû çawî kalim
Heqim be deste amîn ta roj binalim
Ew dilem le hesret bo to ’ebdalim
Awrit le min berdawe û min tenya balim
Baran baran baran hewr û barane
Yar xudahafîz des lêk berdane
Bimdeye maçê lawlaw be mehremane
Be mehremane
Awrî tê berdam mal bê kabane
Ew dilem bewella amîn bot sergerdane