← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
مەقامی بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئاخ بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو بە قەتڵی عاشقی شەیدا مەفەرموو ئاخ ئەمن کوشتەی جەماڵی تۆم عەزیزم لە باخی جەننەتولمەعوا مەفەرموو ئاخ ئەتۆ مووسونبوڵ و ڕووئافتابی لە حوسنی تەلعەتی لەیلا مەفەرموو ئاخ دەڵێن: فەرمووتە بمکوژێ بە ناهەق کە تۆ سوڵتانی حوسنی وا مەفەرموو دوو چاوم، دوور لە تۆ، تۆفانی خوێنە لە مەوجی جۆششی* دەریا مەفەرموو ئاخ دەمت وا بێنە، قیبلەم، تۆی تەبیبم بە تەشریفی دەمی عیسا مەفەرموو ئاخ من و یەک لەحزە شەو ئارام و تاقەت؟! لە دووری ماهی شەوئارا؟ مەفەرموو بە خۆت بمکوژە نەک بەو چاوە مەستە* بە جەللادانی بێپەروا مەفەرموو وەفایی عاشقی ئەندامی تۆیە شەهیدی قامەتی تووبا مەفەرموو
Ax be çawan xemze û îma mefermû Be qetlî ’aşiqî şeyda mefermû Ax emin kuştey cemalî tom ’ezîzim Le baxî cennetulme’wa mefermû Ax eto mûsunbul û rû’aftabî Le husnî tel’etî leyla mefermû Ax delên: fermûte bimkujê be naheq Ke to sultanî husnî wa mefermû Dû çawim, dûr le to, tofanî xwêne Le mewcî coşşî* derya mefermû Ax demit wa bêne, qîblem, toy tebîbim Be teşrîfî demî ’îsa mefermû Ax min û yek lehze şew aram û taqet?! Le dûrî mahî şew’ara? mefermû Be xot bimkuje nek bew çawe meste* Be celladanî bêperwa mefermû Wefayî ’aşiqî endamî toye Şehîdî qametî tûba mefermû