← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

حەیفە یارم منداڵە

حوسێن عەلی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نازدار و نازەنینە
شۆخ و شەنگ و شیرینە
لە دووری باڵای تۆدا
دیدەم خەریک گرینە
حەیفە یارم منداڵە
وەی وەی منداڵە
لێوئاڵ و لیمۆکاڵە

بەڵام بەرزە وەک ئاڵا
ئەسمەرە لیمۆکاڵە
ئەسمەرە دیدەکاڵە
دێوانەی کردم وەڵا
گەردن پڕ وردەخاڵ
گەردن پڕ وردەخاڵ
حەیفە یارم منداڵە
وەی وەی منداڵە
لێوئاڵ و لیمۆکاڵە

چاو ئەستێرەی بەیانە
نەشمیل تا بڵێی جوانە
ئەمشەو شەوە دوومانە
یارم لەلام مێوانە
حەیفە یارم منداڵە
وەی وەی منداڵە
لێوئاڵ و لیمۆکاڵە

دەس دەرە قانوون و نەی
تا بۆم بڵێ یەک ئای ئای
غەم لە دڵم بکەم دەر
من بۆت ئەڵێم یەک قەتار
حەیفە یارم منداڵە
وەی وەی منداڵە
لێوئاڵ و لیمۆکاڵە
Nazdar û nazenîne
Şox û şeng û şîrîne
Le dûrî balay toda
Dîdem xerîk girîne
Heyfe yarim mindale
Wey wey mindale
Lêw’al û lîmokale

Belam berze wek ala
Esmere lîmokale
Esmere dîdekale
Dêwaney kirdim wela
Gerdin pir wirdexal
Gerdin pir wirdexal
Heyfe yarim mindale
Wey wey mindale
Lêw’al û lîmokale

Çaw estêrey beyane
Neşmîl ta bilêy cwane
Emşew şewe dûmane
Yarim lelam mêwane
Heyfe yarim mindale
Wey wey mindale
Lêw’al û lîmokale

Des dere qanûn û ney
Ta bom bilê yek ay ay
Xem le dilim bikem der
Min bot elêm yek qetar
Heyfe yarim mindale
Wey wey mindale
Lêw’al û lîmokale