← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەقامی ئەی بای نەسیم

جەمال موفتی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەی بای نەسیم زاخاوکەری دڵ
*؟ گوڵ لەسەر لقی چڵ
بیهێنە تۆ زوو گردی کۆساران
بۆم بنێژەوە لە خزمەت یاران

حاڵم زەبوونە پەشێوە دەردم
گرانە ئێشی زامی نەبەردم
بە وێنەی مەجنوون بە دووی جێڵەوە
عەوداڵم بە دوای کۆچی لێڵەوە

ئەچنم گوڵی سیسی بێ ئاوم
بە وێنەی بولبول گیرۆدەی داوم
دیارە ئەی نەسیم دەردم کارییە
برینی پڕئێش نادیارییە

ناتوانم بژیم من بەو دەردەوە
بەم هیلاکییە و ڕەنگی زەردەوە
ڕەنگی شێواوم بە دەست دەردەوە
وەک مار دوچارە بە ژێر دەردەوە
ئای بە ژێر بەردەوە
Ey bay nesîm zaxawkerî dil
*? gul leser liqî çil
Bîhêne to zû girdî kosaran
Bom binêjewe le xizmet yaran

Halim zebûne peşêwe derdim
Girane êşî zamî neberdim
Be wêney mecnûn be dûy cêlewe
’ewdalim be dway koçî lêlewe

Eçnim gulî sîsî bê awim
Be wêney bulbul gîrodey dawim
Dyare ey nesîm derdim karîye
Birînî pir’êş nadyarîye

Natwanim bijîm min bew derdewe
Bem hîlakîye û rengî zerdewe
Rengî şêwawim be dest derdewe
Wek mar duçare be jêr derdewe
Ay be jêr berdewe