← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەمڕەنجێنە

شەهین تاڵەبانی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دڵم دایتێ مەمڕەنجێنە
خۆشم ئەوێی مەمتۆرێنە
بورجی هیوام یەکجار بەرزە
حەیفە گیانە مەیڕووخێنە
هی خۆتە وازی لێ بێنە

یاخوا قەزات لە من کەوێ
ئەوی نەیویستی نەسرەوێ
دەردی فیراقت نانەوێ
لە دووری تۆ نانووم شەوێ
وێرانە دڵ هەر تۆی دەوێ

پێم بدە ئارامی گیانم
ئێسکسووکی میهرەبانم
دووری تۆ لانەی شێوانم
کە تۆم نەبێ سەرگەردانم
بێ شار و ماڵم نازانم
ئاوارەی دەشت و کێوانم

دڵم دایتێ مەمڕەنجێنە
خۆشم ئەوێی مەمتۆرێنە
بورجی هیوام یەکجار بەرزە
حەیفە گیانە مەیڕووخێنە
هی خۆتە وازی لێ بێنە
Dilim daytê memrencêne
Xoşim ewêy memtorêne
Burcî hîwam yekcar berze
Heyfe gyane meyrûxêne
Hî xote wazî lê bêne

Yaxwa qezat le min kewê
Ewî neywîstî nesrewê
Derdî fîraqit nanewê
Le dûrî to nanûm şewê
Wêrane dil her toy dewê

Pêm bide aramî gyanim
Êskisûkî mîhrebanim
Dûrî to laney şêwanim
Ke tom nebê sergerdanim
Bê şar û malim nazanim
Awarey deşt û kêwanim

Dilim daytê memrencêne
Xoşim ewêy memtorêne
Burcî hîwam yekcar berze
Heyfe gyane meyrûxêne
Hî xote wazî lê bêne