← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ڕۆژژمێری عەشق

عەتا قەرەداغی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئای دڵم ئای
ئۆف دڵم ئای ئای ئای
ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە
گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشق پاک و وشەی جوانە
ئای دڵم ئای دڵم ئای

تۆ نامەی من ئەسووتێنی
من نامەی تۆ ئەمسووتێنێ
نامەکانت هەموو شەوێ
بە بێدەنگی ئەمگرێنی
ئازیز ئازیز ئۆف

وتیان شیعرەکانت جوانن شیعری ناسکت نووسیوە
وتم ئەگەر ئەو ببینن ئەڵێن جوانت نەنووسیوە

بڵێی ڕۆژێ من بتوانم خەیاڵم هێند فراوان بێ
شیعرێکی وات بۆ بنووسم کوتومت وەکوو خۆت جوان بێ
ئای دڵم ئای دڵم ئای ئای
Ay dilim ay
Of dilim ay ay ay
Rojjimêrî ’eşqî mine meysûtêne ew namane
Gulim hemûy xurpey dil û ’eşq pak û wişey cwane
Ay dilim ay dilim ay

To namey min esûtênî
Min namey to emsûtênê
Namekanit hemû şewê
Be bêdengî emgirênî
Azîz azîz of

Wityan şî’rekanit cwanin şî’rî naskit nûsîwe
Witim eger ew bibînin elên cwanit nenûsîwe

Bilêy rojê min bitwanim xeyalim hênd firawan bê
Şî’rêkî wat bo binûsim kutumit wekû xot cwan bê
Ay dilim ay dilim ay ay